Wednesday 24 May 2017

رێكخراوی ستۆپ داوای ئازادكردنی رۆژنامه‌نووس ئارام به‌ختیار ده‌كات




راگه‌یاندنی رێكخراو
ده‌قی به‌یاننامه‌ی رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه‌ گه‌نده‌ڵی له‌په‌راوێزی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نووس ئارام به‌ختیار

ئێمه‌ له‌رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه‌ گه‌نده‌ڵی ناره‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌درێژه‌كێشانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نووس (ئارام به‌ختیار) كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی به‌دواداچونێكی رۆژنامه‌وانی بۆ كه‌یسی سزادانی هاوڵاتیه‌ك له‌دادگای كفری به‌چه‌ند تاوانێك له‌نێویاندا دزینی شیر و دایبی منداڵان.
  رێكخراوی ستۆپ پاڵپشتی خۆی بۆ رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری یاسا و رێزگرتن له‌دادگاكان دوپات ده‌كاته‌وه‌،  له‌نێویشیاندا یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری ژماره‌ 35ی ساڵی 2007، چونكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ و ماده‌كانی ئه‌و یاسایه‌یه‌، ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌رێز نه‌گرتن له‌یاسا، بۆیه‌ داواده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ئازاد بكرێت.

 ورژاندنی ئه‌و كه‌یسه‌ش له‌ كفری به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ پاڵپشتی بو بۆ دروسكردنی فشار له‌به‌رژه‌وه‌ندی دادگاكان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دزه‌ گه‌وره‌كانیش سزابده‌ن، نه‌وه‌ك سوكایه‌تی بێت، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌زانین له‌نێو خودی دادگاكانیش ئیراده‌ هه‌یه‌ بۆ سزادانی گه‌نده‌ڵكاره‌ گه‌وره‌كان به‌ڵام رێگری گه‌وره‌ی سیاسی له‌به‌رده‌میانه‌ و، كه‌ده‌كرێت له‌رێگای دروستكردنی فشاری جۆراوجۆر له‌سه‌ر سیاسیه‌كان له‌نێویشیاندا فشاری میدیایی سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان به‌هێزتر بكرێت بۆ سزادانی گه‌نده‌لكاره‌ گه‌وره‌كانیش نه‌وه‌ك ته‌نها بچوكه‌كان.

رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه‌ گه‌نده‌ڵی
24 / 5 / 2017

Tuesday 18 April 2017

رێکخراوی ستۆپ: گەندەڵی و قۆرخکاری لە سیستەمی تەندروستی کارەساتی دروست کردووە


راگەیەنراوی رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی لەبارەی قەیرانەکانی سیستەمی تەندروستی

بەداخەوە جارێکی تر شایەتی ڕوودانی کارەساتێکی تربوین لە درێژەی ئەو کارەساتە بەردەوامانەی کە لە سیستەمی تەندروستی ھەرێم ڕوودەدەن، ئەویش برینەوەی دەستی سەنا لە شاری دھۆک. ئێمە پێمان وایە کاتی ئەوە ھاتووە بەجدی سنورێک بۆ  ئەو کارەساتە بەردەوامانە دابنرێت، کە بەشێکی پەیوەندی بە تێوەگلانی بەشێک لەبەرپرس و کۆمپانیاکان لە گەندەلی ھەیە، بەتایبەت لە پرسی ھێنانی دەرمان کە تاکو ئێستا وەک پێویست کۆنترۆڵ نەکراوە، ھەروەھا نەبونی دادگایەکی تایبەتمەند بە کەرتی تەندروستی، کە لە کێشە و کارەساتەکانی ئەو کەرتە بکۆلێتەوە، زۆرینەی ئەو داوا یاساییانەشی کە تۆمارکراون لەسەر ھەڵەی پزیشکی و خراپی دەرمان و کۆمپانیاکان زۆر بەخاوی بەرێوەدەچێت، ئەوەش مەترسی ھەبونی پاڵپشتی بۆ ئەو جۆرە کەس و کۆمپانیایە دەخاتە ڕوو.

بۆیە بۆچارەسەری ئەو کێشانەی کەرتی تەندروستی لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان پێویستی بەریفۆرمێکی سەرتاسەری ھەیە، ھاوکات کۆنترۆڵکردنی ھێنانی دەرمان، چونکە بەداخەوە زۆرینەی ئەو خەڵکەی کە لە کوالیتی کۆنترۆلی دەرمان کاردەکەن لە کۆمپانیاکانی دەرمانیش کاردەکەن کە ئەوە مەترسیەکی یەکجار گەورەیە، ئەوە جگە لەتێوەگلانی بەرپرسانی باڵا لەکەیسی بازرگانی و ھێنان و فرۆشتنی دەرمان. 

دواجار ئێمە دوبارە ھاوخەمی خۆمان بۆ سەنا و سەرجەم قوربانیانی تری کەرتی تەندروستی دەردەبرین و، ھیوادارین ئەوە دواین کارەسات بێت و بەرپرسانی ئەو کەرتە بەخۆ بێنەوە.
رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی
١٨ / ٤ / ٢٠١٧

Tuesday 7 March 2017

Details of the report from the US State Department about corruption in the Kurdistan Region.

Spread corruption and lack of transparency on oil income is a serious problem in the region, with this sentence begins the evaluation of the US State Department about the level of corruption in the region, according to the report about Human Rights in 2016.
The report includes many fields but here we shed light only on the part regarding corruption.
The reason for corruption in the report shows lack of monitoring of  the use of budget and the weakness of Integrity Commission while their work is hindered.
The report has shows that KRG has started to sue some corruption cases and mentions the arrest of ex wife of oil minister who is charged with a corruption worth 276 million dollars.
The report also mentions the arrest of Region Central Bank and his deputy related to corruption.
The report according to information from the Integrity Commission discover that high-ranking people in the power elite has filled a form to give the authority access of information about their income and property.

Report from Transparecy International show the relationship between corruption and emerging of extremism.

Transparency International Organization has published a report titled Corruption and emerging of extremism, the report that STOP Organization has translated it into Kurdish asking Western countries to confront corruption since they believe corruption is a big reason of emerging
of terror movements such as ISIS and Boko Haram.
The report states that extreme movements occur when citizens lose confidence in their rulers, also that people in power are getting rich on the expense of the majority of poor people while security forces works to serve them as well they monopolize economic opportunities for themselves and their families.
The report also states that it is not quite possible to defeat ISIS in war without combat the situation in certain countries that have the root of corruption.
It says that extreme organizations like ISIS and Boko Haram for some people appears as alternatives to corrupt regimes therefore attracts youth to their ranks.
It is mentioned that 50,000 delusive soldiers in the Iraqi army was one reason that they were defeated by ISIS and lost the city of Mosul and elsewhere places to ISIS.
The report says that Western countries should change their conduct and treatment in contact with authorities to protect stability and development because it is the poor management of the regimes that are due to instability and unrest.

Saturday 4 March 2017

ورده‌كاری راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌رێمی كوردستان

ئاماده‌كردنی: راگه‌یاندنی رێكخراو

گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو و  نه‌بونی شه‌فافیه‌ت له‌نێویشیاندا له‌داهاته‌كانی نه‌وت یه‌كێكن له‌گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی هه‌رێم، ئه‌و ڕسته‌یه‌ ده‌سپێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه‌ بۆ ئاستی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێم به‌گویره‌ی راپۆرتی ساڵی 2016 بۆ مافه‌كانی مرۆڤ.

ڕاپۆرته‌كه‌ له‌چه‌ندین سێكته‌ری جیاجیا پێكهاتووه‌ ئێمه‌ لێره‌ ته‌نها تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ باسی ئاستی گه‌نده‌ڵی و شیكاری ئه‌و پرسه‌ ده‌كات له‌هه‌رێم.

راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هۆكاری گه‌نده‌ڵی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ نه‌بونی چاودێری له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بودجه‌ و لاوازی توانای كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میان هۆكارێكی تری گه‌نده‌لێن له‌هه‌رێم.

له‌به‌شێكی  تری راپۆرته‌كه‌ هاتوه‌  حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ل چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وردبینی له‌داهاته‌كانی نه‌وت. راپۆرته‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌ راپۆرتی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی رایگه‌یاندوه‌ گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێم زۆر به‌ربڵاوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند هه‌ولێكی داوه‌ بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌چه‌ند كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی. بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌ده‌ستگیركردنی خێزانی پێشوی وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌كان كردووه‌ له‌سه‌ر كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی كه‌ بره‌كه‌ی 276 ملیۆن دۆلار بوه‌. 

هاوكات  له‌ پرسی هه‌وله‌كان بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی باسی له‌ ده‌ستگیركردنی به‌رێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی كردووه‌ له‌په‌یوه‌ست به‌ چه‌ند كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی. راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسی كارو باری په‌نابه‌ران له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌سلێمانی ده‌ستگیركراوه‌.

راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌شلێت به‌گوێره‌ی راپۆرتی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی سه‌رجه‌م پله‌ باڵاكان له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانتاران فۆرمی ئاشكراكردنی داراییان پڕكردۆته‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌لێ هیچ زانیاریه‌ك نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س سزادرابێت به‌هۆی ئاشكرانه‌كردنی دارایی.

Thursday 23 February 2017

راپۆرتێکی گرنگی شەفافیەتی نێودەولەتی لەپەیوەندی نێوان گەندەڵی و سەرھەڵدانی تەندڕەوی






ئامادەکردنی راگەیاندنی رێکخراو
  رێکخراوی شەفافیەتی نێودەولەتی لەبارەی گەندەڵی و پەیوەندی بە تیرۆر راپۆرتێک لەژێر ناونیشانی گەندەڵی و سەرھەڵدانی      توندڕەوی بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکە كه‌ رێكخراوی ستۆپ به‌شه‌ گرنگه‌كانی كردۆته‌ كوردی  رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات  ڕوبەڕوی گەندەڵی ببنەوە بەو پێیەی ھۆکاری سەرەکی دروستبونی رێکخراوە تیرۆرستیەکانی ھاوشێوەی داعش و بوکۆ حەرامە.
لەراپۆرتەکە ھاتوە بزوتنەوە توندڕەوەکان ئەو کاتانە سەر ھەڵدەدەن کە ھاوڵاتیان متمانەیان بە حکومەتەکانیان نامێنێت. ھەروەھا بەرپرسەکان لەسەر ھەژارخستنی زۆرینەی ھاوڵاتیان دەولەمەند دەبن، ھێزە ئەمنیەکان دەخرێنە خزمەتیان و دەرفەتەکانی ئابوری بۆ کەمینەیەک قۆرخ دەکرێن.

لەراپۆرتەکە ھاتوە ھەرگیز ناتوانرێ شەڕی داعش سەرکەوتوو بێت بەبێ ڕوبەروبونەوەی ئەو بارودۆخەی کە بەھۆی گەندەڵی لەھەندێ وڵات ھاتۆتە پێش.

ھەروەھا دەڵێ رێکخراوەکانی بوکۆ حەرام و داعش خۆیان وەک ئەڵتەرناتیڤی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵانە پێشکەش دەکەن بەو ھۆیەوە گەنجان دەچنە ریزەکانیان.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە ھەبونی ٥٠ ھەزار سەربازی وەھمی لەریزەکانی سوپای عێراق وای کرد سوپای عێراق شکست بھێنێ لە روبەرونەوەی داعش و بەوھۆیەوە موسل و کۆمەڵێک ناوچەی تر کەوتە ژێر دەسەڵاتی داعش.
راپۆرتەکە دەشڵێت پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا کار بکەن بۆگۆرانکاری لە سلوک و مامەلەی دەسەڵاتە دیکتاتۆرە و گەندەڵەکان لەپێناو ئەوەی ناسەقامگیری دروست نەبێت ئەگەر ئەو دەسەڵاتانە نەمێنێ، بەڵام لەراستیدا ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرانە خۆیان ھۆکاری دروستبونی ئەو کێشە ئەمنی و ناسەقامگیریانەن.

Wednesday 15 February 2017

هه‌لسه‌نگاندنی رێكخراوی ستۆپ بۆ ڕاپۆرتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی



هه‌لسه‌نگاندنی رێكخراوی ستۆپ بۆ ڕاپۆرتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ هه‌نگاوه‌كانی  چاكسازی  



رێكـــخراوی ســـتۆپ بۆ دژه‌ گـه‌نده‌ڵی
Stop organization for anti-corruption



16/02/2017 - هەولێر


هه‌لسه‌نگاندنی رێكخراوی ستۆپ بۆ ڕاپۆرتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی  
دوای تێپه‌ربونی زیاتر له‌ سه‌ڵێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌یه‌ك به‌ناوی چاكسازی و به‌دیاریكراوی  لە ڕێكەوتی 10/2/2016 سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریێم به‌ واژوی بارزانی چەند خاڵێكی ئەنجامدانی چاكسازی بڵاوكردەوە و سەرپەرشتیی زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان كرد له‌پێناو به‌هێزكردنی پرسی لێپرسینه‌وه‌ و نه‌هێشتنی گه‌نده‌لی، دوای تێپەڕبونی ساڵێك لە 15/2/2017 سەرۆكایەتی هەرێم راپۆرتێكی بە ناونیشانی (ڕاپۆرتی سەرۆكایەتیی هەرێم تایبەت بە هەنگاوەكانی چاكسازی) بڵاوكردەوە، راپۆرتەكە لە پێشەكیەك و (9) تەوەری سەرەكی پێكهاتوە، بەگشتی راپۆرتەكە لە سەر دوو پرسی (چاكسازی و گەندەڵی) دابەشبووە.

لایەنە باشەكانی راپۆرتەكە:
1- هەر هەنگاوێك لەمەڕ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و بەرەوپێشبردنی چاكسازی گرنگی خۆی هەیە.
2- دانپێدانێكی فەرمیە بە گەندەڵی لەسەرجەم سێكتەرە گرنگەكانی حكومڕانی هەرێمی كوردستان.
.
لەو پرۆسەیەدا سێ لیژنەی تایبەت پێكهێنراون:
1- لیژنەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵكی گشتی
2- لیژنەی دەرمان و پێداویستی پزیشكی
3- لیژنەی وەزارەتی پێشمەرگە و سلكی سەربازی

هەر چەندە لە راپۆرتەكە ئاماژە دراوە كە "ئەندامانی لیژنە لەسەر بنەمای شارەزایی و دەستپاكی لە سەرجەم شارەكانی كوردستان دیاری كران بەبێ ڕەچاوكردنی لایەنی سیاسی و حزبی".
بەڵام لەو لێكوڵینەوانەی كردومانە، بۆمان دەكەوتووە:
1- ئەو لیژنانەی بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی دروست دەبن،  زۆرینه‌یان بنه‌ماكانی مه‌حسوبیه‌ت و ففتی به‌ ففتی تێدا ڕه‌چاو كراوه‌.
2- هەرێمی كوردستان دامودەزگای چاودێری و لێكولینەوەی باشی هەیە، بە تایبەتی (دیوانی چاودێری دارایی ، دەستەی دەسپاكی ، داواكاری گشتی ، لیژنەكانی پەرلەمان و ئەنجومەنەكانی پارێزگا...هتد) بۆیە پێمانوایە رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی پێویستی بە دروست كردنی ئەو هەمووە لیژنەیە ناكات، بەڵكو پێویستە دامودەزگاكانی چاودێری و لێكولینەوەی دەسەڵاتی زیاتریان پێبدرێت.
3- لەو پرۆسەیەدا شێوازی تەواوكاری و هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوەكان دروست نەبووە، چەندین لیژنە و دامەزراوە كارەكان بەبێ ئاگاری یەكتر بەرێوەدەبەن، هەورەها بە دوو ئاستی جیاوازیش پرۆسەكە بەرێوەبراوە، سەرۆكایەتی هەرێم بە جیاو سەرۆكایەتی حكومەتیش بەجیا كاریان كردوە، لە غیابی پەرلەمان، كە پێویستی دەكرد گشت تواناكان یەكبخرێت و ئیدارەدانی پرۆسەكە لە ژێری چاودێری پەرلەمان بەرێوەبچێت.

هەڵسەنگاندنی بۆ تەوەرە سەرەكیەكانی راپۆرتەكە

تەوەری یەكەم:  
1- نەوت و داهات و خەرجییە گشتییەكان)
ئه‌گه‌رچی له‌ راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆ شه‌فافكردنی زیاتری پرۆسه‌ی وردبینی     داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز و پڕۆسەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان  له‌گه‌ل دوو كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند گرێبه‌ست كراوه‌، ئه‌وه‌ سه‌ره‌رای هئه‌و تێبینیانه‌ی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكان هه‌یه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا بریاری هه‌رێمی ژماره‌ (4) كه‌ له‌ 17 / 4 / 2016 ده‌رچوه‌ تایبه‌ت به‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌رگای بۆ دیوانی چاودێری دارایی واڵا بكات و زانیاری و داتای پێویست بخاته‌ به‌رده‌ستیان بۆ شه‌فاف كردنی داهات و كۆی گشتی ئه‌و سێكته‌ره‌، به‌ڵام له‌ راپۆرته‌ نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتوه‌ كه‌ دیوانی چاودێری ته‌نها بۆی هه‌یه‌ وردبینی له‌و زانیاریانه‌ بكات كه‌ ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌، پێمان وایه‌ نابێت هیچ دامه‌زراوه‌ و كۆمپانیایه‌ك شوێنی لێكۆلینه‌وه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی بگرێته‌وه‌.
هاوكات تاكو ئێستا لیژنه‌ی ئاڵوگۆری داهاتی نه‌وت له‌ دۆلاره‌وه‌ بۆ دینار كه‌ له‌ به‌راواری 10 / 1 / 2016 كه‌ به‌بریاری 148 له‌‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌رچوه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، وه‌ك له‌ بریاره‌كه‌ هاتوه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌و لیژنه‌یه‌ دروستكراوه‌.

2- باج
پرۆسه‌ی زیاكردنی باج و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و بواره‌ گرنگه‌، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌نگاوه‌كانی نه‌بێته‌ ئه‌رك له‌سه‌ر هاوڵاتیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ باری سه‌ر شانی هاوڵاتیانی زۆر گران كردوه‌، واته‌ به‌شێوه‌ی سلبی شكاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام گرنگه‌ رێكخستنه‌وه‌ی باجی كۆمپانیا و شوێنی بازرگانی و بابه‌ته‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌ رێكبخرێته‌وه‌، له‌وانه‌ش گرنگتر شه‌فاف كردنی داهاتی خاله‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ تاكو ئێستا وه‌ك پێویست كاری بۆ نه‌كراوه‌.
ئەگەر بڕیاری ئەنجوومەنی هەرێمیی نەوت و گاز ژمارە (4452) لە 25/10/2016، بۆ وەرگرتنی باج لە كۆمپانیاكانی نەوت و گاز  جێ بەجێ بكرێت و، ئیستسنا و بەخشین  لە باج نەمێنێت، جێگای گرنگین، پێویست دەكات باج لەسەر كشتوكاڵ و گەشتوگوزارش بگرێتەوە.


تەوەری دووەم:  (وەزیفەی گشتی و سیستەمی تۆماركردنی بایۆمەتری)
یه‌كێك له‌ بریاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ 10 / 2 / 2016 دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ هه‌نگاوه‌كانی به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و به‌ سیسته‌مكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌، به‌ڵام سه‌ره‌رای ده‌ستپێكردنی تۆماری سیسته‌می بایۆمه‌تری تاكو ئیستا كارێكی ئه‌و تۆ بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ زۆر پێویسته‌، بۆ رێگری كردن له‌ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران له‌ ده‌ره‌وه‌ی رێنمایی و به‌رزكردنه‌وه‌ و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست كه‌ پاڵپشتیه‌كی گرنگه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی سیسته‌می تۆماركردنی بایۆمه‌تری.


تەوەری سێیەم: (زێدەڕۆیی لە سەر موڵكی گشتی)
تایبه‌ت به‌ پرسی زێده‌رۆیی كردن له‌سه‌ر مولكی گشتی راپۆرته‌كه‌ فۆكسی ته‌واوی خستۆته‌ سه‌ر هه‌ولێر كه‌ چه‌ندین رێگری كراوه‌ له‌سه‌ر داگیركردنی مولكی گشتی و سه‌ندنه‌وه‌یان و لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ل خه‌لك، به‌ڵام باس له‌ دهۆك و سلێمانی ناكات كه‌ له‌و شوێنانه‌ش ده‌ستدرێژی زۆر بۆ سه‌ر مولك و مالی گشتی هه‌یه‌، له‌ سنوری هه‌ولێریش له‌ 2016 به‌گوێره‌ی به‌دواداچونی ئێمه‌ زێده‌رۆیی نوێ تۆماركراون، هاوكات راپۆرته‌كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌و بینا و شوێنه‌ حكومیانه‌ ناكات كه‌ له‌لایه‌ن حیزب و خه‌لكی تره‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ زیاتر له‌ 150 بینا و باله‌خانه‌ی ته‌نها هی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌لایه‌ن حیزب و خه‌لكه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، هه‌روه‌ها باسی سزادانی كه‌سیش ناكات به‌هۆی زێده‌رۆیی به‌سه‌ر مولكی گشتی.


تەوەری چوارەم: (وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و سلكی سەربازی)
هەرچەندەر لەم راپۆتەدا هاتوە، كە " زیاتر لە (12) دۆسیەی گەندەڵی تایبەت بە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە دراونەتە دەستەی نەزاهە و لێكۆڵینەوە لەسەر بەشێكی ئەم دۆسیانە دەستی پێكردوە و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكان گیراوەتە بەر، بەڵام جەبار یاوەر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لە 14/2/2017 له‌ به‌رنامه‌ی رووداوی ئه‌مرۆی كه‌نالی روداو دەڵێت، هیچ تۆمەتێک بەسەر هیچ کەسێک لە وەزارەتی پێشمەرگە ساخ نەبووەتەوە و هیچ كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی ڕه‌وانه‌ی هیچ شوێنێك نه‌كراوه‌، بە فەرمی و بە شێوەیەکی یاسایی سکاڵا لەسەر ئەو کەسە تۆمار دەکەین راپۆرتەکەی ئامادە کردووە و ئەو کەسەشی زانیاری نادروستی داوە.
ئه‌و لێدوانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كناگرێته‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌و رایۆرته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌ ده‌لێت 12 دۆسیه‌ی گه‌نده‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دراوه‌ته‌ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌.
ئه‌گه‌رچی له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ ئاشكراكردنی كۆمه‌لێك سه‌رپێچی ده‌كات به‌ڵام به‌لای ئه‌وه‌دا ناچێت كه‌ كه‌س سزا درابێت له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیانه‌، هه‌روه‌ها سه‌ره‌رای تێپه‌ربونی ساڵێك تاكو ئێستا ته‌نها باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هه‌نگاو نراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری و رێكخستنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌.
له‌لایه‌كی تر سه‌باره‌ت به‌ تۆماركردنی یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌ سیسته‌می بایۆمه‌تری تاكو ئێستا به‌ ته‌واوی یه‌كلا نه‌بۆته‌وه‌ و هه‌ندێ زانیاری ئاماژه‌ به‌ ئه‌گه‌ری تۆمارنه‌كردنی ئه‌و یه‌كانه‌ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ زانیاری دڵنیاكه‌ره‌وه‌ هه‌بێت و، پرۆسه‌كه‌ش ته‌نها تۆماركردن نه‌بێت به‌ڵكو به‌دواداچونی وردی تێدابێت بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت كه‌ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و یه‌كانه‌ چه‌نده‌.
له‌راپۆرته‌كه‌ باسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كراوه‌ته‌ و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو بچنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كه‌ پێشتر بریاری په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌و بواره‌وه‌ هه‌یه‌.


  دۆسیەكانی گەندەڵی
 ئه‌گه‌رچی راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ كۆمه‌لێك ژماره‌ كردوه‌ له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌لی كه‌ لێكۆلینه‌وه‌كراون و به‌شێكیشیان ره‌وانه‌ی دادگا كراون، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ به‌وه‌ ناكات كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو و ده‌ستپێكی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ یه‌ك كه‌سیش له‌دادگا سزا درابێت به‌هۆی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ش خالێكی سلبیه‌ له‌ دروستكردنی متمانه‌ به‌پرۆسه‌كه‌، پێشتریش چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌لی له‌ دادگاكان هه‌بون به‌ڵام یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌، گرنگه‌ كار بۆ دروستكردنی دادگایه‌كی تایبه‌ت و به‌ده‌سه‌ڵات بكرێته‌وه‌ بۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر پرۆسه‌كه‌ به‌رێوه‌بچێت.


كۆتایی
ئێمه‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی گرنگه‌ به‌ڵام ئه‌نجامه‌ هه‌ستپێكراوه‌كانی گرنگتره‌، پێویسته‌ فۆكسی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن زیاتر له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان بێت له‌پێناو دروستكردنی متمانه‌یه‌كی زیاتر به‌ پرۆسه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی باڵای چاودێری هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێم دروست بكرێت كه‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و  سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و چاودێری دارایی و داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆی تێدابێت، ئه‌وكاته‌ هه‌نگاوه‌كان كاریگه‌رتر ده‌بێت.

  

رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه‌ گه‌نده‌ڵی
16/02/2017




پەیوەندی:
facebook.com/organizationstop

0750 485 5967  -   0781 695 8474