Tuesday 9 August 2016

ناوەڕۆکی کۆنفرانسی ساڵانەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا خەڵاتکردنی سەرۆکی دەزگای ستاندەر


ستۆپ

سێ شەممە لەشاری ھەولێر رێکخراوی ستۆپ بۆدژە گەندەڵی بەھاوکاری سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی NEDی ئەمریکی کۆنفرانسی کۆتایی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسای ئەنجامدا.

لەکۆنفرانسەکە خاڵاتی ساڵانەی دەستەپاکەکان بەخشرایە ھەریەک لە چاپوک سەید عومەر قایمقامی پێشووی کۆیە و مەسعود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر و ھەڵگورد جوندیانی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی رۆشنبیری، ئەویش لەبەرامبەر ھەوڵەکانیان لە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی.

ھەروەھا ئەو دەزگا میدیاییانەش کە کاریان لەسەر گەندەڵی کردووە و، سود لە بەدواداچونەکانیان وەرگیراوە رێزیان لێگیرا، لەنێویاندا سایتی ستاندەر.
ھاوکات دوو پەنێڵ لەبارەی رۆڵی دامەزراوەکانی لێپرسینەوە لەھەرێمی کوردستان و پرۆسەی چاکسازی پێشکەشکرا.

مەسعود عەبدولخاڵق رایگەیاند لەھەرێمی کوردستان پرۆسەی گەندەڵی گەیشتۆتە قۆناغی ھەرە مەترسیداری چونکە قاسەی بەرپرسان پڕ و ھی حکومەتیش بەتاڵە. ھەروەھا دەستخۆشی لەرێکخراوی ستۆپ کرد و، رایگەیاند پرۆژەی لەو شێوەیە رۆڵی ھەیە لەناشرینکردنی گەندەڵکاران و، ھاندانی خەڵکە پاکەکان.

فەرمان ڕەشاد بەڕێوەبەری پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا ڕایگەیاند سەرەڕای رێگریەکانی ئاسایشی ھەولێر توانیمان کارەکانی پرۆژە بەسەرکەوتوویی تەواوبکەین. ھەروەھا گوتی میدیاکان ئەرکی خۆیان لە ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵی بەباشی جێبەحێ کردوە ئەوەی کارەکانی سستە دامەزراوەکانی لێپرسینەوە و دادگاکانن کە پێویستە کاراتربن. 

وێنه‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌:



No comments:

Post a Comment