Thursday 23 February 2017

راپۆرتێکی گرنگی شەفافیەتی نێودەولەتی لەپەیوەندی نێوان گەندەڵی و سەرھەڵدانی تەندڕەوی






ئامادەکردنی راگەیاندنی رێکخراو
  رێکخراوی شەفافیەتی نێودەولەتی لەبارەی گەندەڵی و پەیوەندی بە تیرۆر راپۆرتێک لەژێر ناونیشانی گەندەڵی و سەرھەڵدانی      توندڕەوی بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکە كه‌ رێكخراوی ستۆپ به‌شه‌ گرنگه‌كانی كردۆته‌ كوردی  رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات  ڕوبەڕوی گەندەڵی ببنەوە بەو پێیەی ھۆکاری سەرەکی دروستبونی رێکخراوە تیرۆرستیەکانی ھاوشێوەی داعش و بوکۆ حەرامە.
لەراپۆرتەکە ھاتوە بزوتنەوە توندڕەوەکان ئەو کاتانە سەر ھەڵدەدەن کە ھاوڵاتیان متمانەیان بە حکومەتەکانیان نامێنێت. ھەروەھا بەرپرسەکان لەسەر ھەژارخستنی زۆرینەی ھاوڵاتیان دەولەمەند دەبن، ھێزە ئەمنیەکان دەخرێنە خزمەتیان و دەرفەتەکانی ئابوری بۆ کەمینەیەک قۆرخ دەکرێن.

لەراپۆرتەکە ھاتوە ھەرگیز ناتوانرێ شەڕی داعش سەرکەوتوو بێت بەبێ ڕوبەروبونەوەی ئەو بارودۆخەی کە بەھۆی گەندەڵی لەھەندێ وڵات ھاتۆتە پێش.

ھەروەھا دەڵێ رێکخراوەکانی بوکۆ حەرام و داعش خۆیان وەک ئەڵتەرناتیڤی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵانە پێشکەش دەکەن بەو ھۆیەوە گەنجان دەچنە ریزەکانیان.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە ھەبونی ٥٠ ھەزار سەربازی وەھمی لەریزەکانی سوپای عێراق وای کرد سوپای عێراق شکست بھێنێ لە روبەرونەوەی داعش و بەوھۆیەوە موسل و کۆمەڵێک ناوچەی تر کەوتە ژێر دەسەڵاتی داعش.
راپۆرتەکە دەشڵێت پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا کار بکەن بۆگۆرانکاری لە سلوک و مامەلەی دەسەڵاتە دیکتاتۆرە و گەندەڵەکان لەپێناو ئەوەی ناسەقامگیری دروست نەبێت ئەگەر ئەو دەسەڵاتانە نەمێنێ، بەڵام لەراستیدا ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرانە خۆیان ھۆکاری دروستبونی ئەو کێشە ئەمنی و ناسەقامگیریانەن.

No comments:

Post a Comment