ئاماده‌كردنی: راگه‌یاندنی رێكخراو
گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو و نه‌بونی شه‌فافیه‌ت له‌نێویشیاندا له‌داهاته‌كانی نه‌وت یه‌كێكن له‌گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی هه‌رێم، ئه‌و ڕسته‌یه ده‌سپێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه بۆ ئاستی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێم به‌گویره‌ی راپۆرتی ساڵی 2016 بۆ مافه‌كانی مرۆڤ.
ڕاپۆرته‌كه له‌چه‌ندین سێكته‌ری جیاجیا پێكهاتووه ئێمه لێره ته‌نها تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كه باسی ئاستی گه‌نده‌ڵی و شیكاری ئه‌و پرسه ده‌كات له‌هه‌رێم.
راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هۆكاری گه‌نده‌ڵی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه نه‌بونی چاودێری له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بودجه و لاوازی توانای كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میان هۆكارێكی تری گه‌نده‌لێن له‌هه‌رێم.
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه هاتوه حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ل چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وردبینی له‌داهاته‌كانی نه‌وت. راپۆرته‌كه به‌پشت به‌ستن به راپۆرتی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی رایگه‌یاندوه گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێم زۆر به‌ربڵاوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند هه‌ولێكی داوه بۆ لێكۆلینه‌وه له‌چه‌ند كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی. بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌ده‌ستگیركردنی خێزانی پێشوی وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌كان كردووه له‌سه‌ر كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی كه بره‌كه‌ی 276 ملیۆن دۆلار بوه.
هاوكات له پرسی هه‌وله‌كان بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی باسی له ده‌ستگیركردنی به‌رێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی كردووه له‌په‌یوه‌ست به چه‌ند كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی. راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسی كار‌و باری په‌نابه‌ران له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌سلێمانی ده‌ستگیركراوه.
راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌شلێت به‌گوێره‌ی راپۆرتی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی سه‌رجه‌م پله باڵاكان له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانتاران فۆرمی ئاشكراكردنی داراییان پڕكردۆته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌لێ هیچ زانیاریه‌ك نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س سزادرابێت به‌هۆی ئاشكرانه‌كردنی دارایی.
No comments:
Post a Comment