راگه‌یاندنی رێكخراو
ده‌قی به‌یاننامه‌ی رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه گه‌نده‌ڵی له‌په‌راوێزی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نووس ئارام به‌ختیار
ئێمه له‌رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه گه‌نده‌ڵی ناره‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌درێژه‌كێشانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نووس (ئارام به‌ختیار) كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی به‌دواداچونێكی رۆژنامه‌وانی بۆ كه‌یسی سزادانی هاوڵاتیه‌ك له‌دادگای كفری به‌چه‌ند تاوانێك له‌نێویاندا دزینی شیر و دایبی منداڵان.
رێكخراوی ستۆپ پاڵپشتی خۆی بۆ رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری یاسا و رێزگرتن له‌دادگاكان دوپات ده‌كاته‌وه، له‌نێویشیاندا یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35ی ساڵی 2007، چونكه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پێچه‌وانه‌ی بڕگه و ماده‌كانی ئه‌و یاسایه‌یه، ئه‌وه‌ش جۆرێكه له‌رێز نه‌گرتن له‌یاسا، بۆیه داواده‌كه‌ین هه‌رچی زووه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئازاد بكرێت.
ورژاندنی ئه‌و كه‌یسه‌ش له كفری به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ پاڵپشتی بو بۆ دروسكردنی فشار له‌به‌رژه‌وه‌ندی دادگاكان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دزه گه‌وره‌كانیش سزابده‌ن، نه‌وه‌ك سوكایه‌تی بێت، چونكه ئێمه ده‌زانین له‌نێو خودی دادگاكانیش ئیراده هه‌یه بۆ سزادانی گه‌نده‌ڵكاره گه‌وره‌كان به‌ڵام رێگری گه‌وره‌ی سیاسی له‌به‌رده‌میانه و، كه‌ده‌كرێت له‌رێگای دروستكردنی فشاری جۆراوجۆر له‌سه‌ر سیاسیه‌كان له‌نێویشیاندا فشاری میدیایی سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان به‌هێزتر بكرێت بۆ سزادانی گه‌نده‌لكاره گه‌وره‌كانیش نه‌وه‌ك ته‌نها بچوكه‌كان.
رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه گه‌نده‌ڵی
24 / 5 / 2017
No comments:
Post a Comment