Tuesday 9 August 2016

راپۆرتی وه‌رزی یه‌كه‌می رێكخراوی ستۆپ



ستۆپ

رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ 2015/10/24ـدا، له‌ پرێس كۆنفرانسێك راپۆرتی وه‌زی یه‌كه‌می پرۆژەی (بەهێزكردنی لێپرسینەوەو رۆڵی یاسا لە هەرێمی كوردستان) به‌ ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتاران‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و چالاكوانان‌و رۆژنامه‌نووسان بڵاوكرده‌وه.

ڕێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی-SOAC بەهاوكاری ( رێكخراوی به‌خشینی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی NED)ی ئه‌مریكی راپۆرتی وەرزی یەكەمی خۆی لەچوارچێوەی پرۆژەی (بەهێزكردنی لێپرسینەوە و رۆڵی یاسا لەهەرێمی كوردستان) بڵاودەكاتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی یاساو بانگەوازە فەرمیەكانی هەریمی كوردستان ومادەی (61)ی رێكەوتنی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ قەڵاچۆڵكردنی گەندەلی.

ئەركی سەرەكی ڕاپۆرتەكە لەپاڵ بڵاوكردنەوەی چەندین پێشنیار و ڕاسپاردە بۆ ڕێگری لە پێشێلی یاسا و دیاردەی گەندەڵی هاوكات چەندین مەلەفی پێشێلی یاسا و گەندەڵی دیكۆمێنت كردووە، لەم ڕووەوە لەئامادەكردنی راپۆرتەكە تەنها پشت بەستراوە بەو بەڵگانەی لە سەرچاوەیەكی ڕاگەیاندنی (موعتەبەر) بڵاوكرایتەوە .

No comments:

Post a Comment