هه‌لسه‌نگاندنی رێكخراوی ستۆپ بۆ ڕاپۆرتی
سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم تایبه‌ت به هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی
رێكـــخراوی ســـتۆپ بۆ دژه گـه‌نده‌ڵی
Stop organization for
anti-corruption
16/02/2017
- هەولێر
هه‌لسه‌نگاندنی رێكخراوی ستۆپ بۆ ڕاپۆرتی
سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم تایبه‌ت به هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی
دوای تێپه‌ربونی زیاتر له سه‌ڵێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی
پرۆسه‌یه‌ك به‌ناوی چاكسازی و به‌دیاریكراوی لە ڕێكەوتی 10/2/2016 سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریێم به
واژوی بارزانی چەند خاڵێكی ئەنجامدانی چاكسازی بڵاوكردەوە و سەرپەرشتیی زنجیرەیەك
كۆبوونەوەی لەگەڵ دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان كرد له‌پێناو به‌هێزكردنی پرسی
لێپرسینه‌وه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌لی، دوای تێپەڕبونی ساڵێك لە 15/2/2017
سەرۆكایەتی هەرێم راپۆرتێكی بە ناونیشانی (ڕاپۆرتی سەرۆكایەتیی هەرێم تایبەت بە
هەنگاوەكانی چاكسازی) بڵاوكردەوە، راپۆرتەكە لە پێشەكیەك و (9) تەوەری سەرەكی
پێكهاتوە، بەگشتی راپۆرتەكە لە سەر دوو پرسی (چاكسازی و گەندەڵی) دابەشبووە.
لایەنە
باشەكانی راپۆرتەكە:
1- هەر هەنگاوێك لەمەڕ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و
بەرەوپێشبردنی چاكسازی گرنگی خۆی هەیە.
2- دانپێدانێكی فەرمیە بە گەندەڵی لەسەرجەم
سێكتەرە گرنگەكانی حكومڕانی هەرێمی كوردستان.
.
لەو
پرۆسەیەدا سێ لیژنەی تایبەت پێكهێنراون:
1- لیژنەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵكی گشتی
2- لیژنەی دەرمان و پێداویستی پزیشكی
3- لیژنەی وەزارەتی پێشمەرگە و سلكی سەربازی
هەر چەندە لە راپۆرتەكە ئاماژە دراوە كە "ئەندامانی
لیژنە لەسەر بنەمای شارەزایی و دەستپاكی لە سەرجەم شارەكانی كوردستان دیاری كران
بەبێ ڕەچاوكردنی لایەنی سیاسی و حزبی".
بەڵام لەو لێكوڵینەوانەی كردومانە، بۆمان
دەكەوتووە:
1- ئەو لیژنانەی بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی دروست
دەبن، زۆرینه‌یان بنه‌ماكانی مه‌حسوبیه‌ت
و ففتی به ففتی تێدا ڕه‌چاو كراوه.
2- هەرێمی كوردستان دامودەزگای چاودێری و
لێكولینەوەی باشی هەیە، بە تایبەتی (دیوانی چاودێری دارایی ، دەستەی دەسپاكی ،
داواكاری گشتی ، لیژنەكانی پەرلەمان و ئەنجومەنەكانی پارێزگا...هتد) بۆیە
پێمانوایە رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی پێویستی بە دروست كردنی ئەو هەمووە لیژنەیە
ناكات، بەڵكو پێویستە دامودەزگاكانی چاودێری و لێكولینەوەی دەسەڵاتی زیاتریان
پێبدرێت.
3- لەو پرۆسەیەدا شێوازی تەواوكاری و هەماهەنگی لە
نێوان دامەزراوەكان دروست نەبووە، چەندین لیژنە و دامەزراوە كارەكان بەبێ ئاگاری
یەكتر بەرێوەدەبەن، هەورەها بە دوو ئاستی جیاوازیش پرۆسەكە بەرێوەبراوە،
سەرۆكایەتی هەرێم بە جیا‌و سەرۆكایەتی حكومەتیش بەجیا كاریان كردوە، لە غیابی
پەرلەمان، كە پێویستی دەكرد گشت تواناكان یەكبخرێت و ئیدارەدانی پرۆسەكە لە ژێری
چاودێری پەرلەمان بەرێوەبچێت.
هەڵسەنگاندنی
بۆ تەوەرە سەرەكیەكانی راپۆرتەكە
تەوەری یەكەم:
1- نەوت و داهات و خەرجییە گشتییەكان)
ئه‌گه‌رچی له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه
بۆ شه‌فافكردنی زیاتری پرۆسه‌ی وردبینی داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز و پڕۆسەكانی نەوت
و گاز لە هەرێمی كوردستان له‌گه‌ل دوو
كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند گرێبه‌ست كراوه، ئه‌وه سه‌ره‌رای هئه‌و تێبینیانه‌ی له‌سه‌ر
یه‌كێك له كۆمپانیاكان هه‌یه، به‌ڵام تاكو ئێستا بریاری هه‌رێمی ژماره (4) كه
له 17 / 4 / 2016 ده‌رچوه تایبه‌ت به‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌رگای
بۆ دیوانی چاودێری دارایی واڵا بكات و زانیاری و داتای پێویست بخاته به‌رده‌ستیان
بۆ شه‌فاف كردنی داهات و كۆی گشتی ئه‌و سێكته‌ره، به‌ڵام له راپۆرته نوێیه‌كه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتوه كه دیوانی چاودێری ته‌نها بۆی هه‌یه وردبینی له‌و
زانیاریانه بكات كه ئه‌و دوو كۆمپانیایه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، پێمان وایه نابێت
هیچ دامه‌زراوه و كۆمپانیایه‌ك شوێنی لێكۆلینه‌وه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی
بگرێته‌وه.
هاوكات تاكو ئێستا لیژنه‌ی ئاڵوگۆری داهاتی نه‌وت
له دۆلاره‌وه بۆ دینار كه له به‌راواری 10 / 1 / 2016 كه به‌بریاری 148 له
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌رچوه جێبه‌جێ نه‌كراوه، وه‌ك له بریاره‌كه هاتوه بۆ
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌و لیژنه‌یه دروستكراوه.
2- باج
پرۆسه‌ی زیاكردنی باج و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و بواره
گرنگه، به‌ڵام پێویسته هه‌نگاوه‌كانی نه‌بێته ئه‌رك له‌سه‌ر هاوڵاتیان، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌و پرۆسه‌یه باری سه‌ر شانی هاوڵاتیانی زۆر گران كردوه،
واته به‌شێوه‌ی سلبی شكاوه‌ته‌وه، به‌ڵام گرنگه رێكخستنه‌وه‌ی باجی كۆمپانیا و
شوێنی بازرگانی و بابه‌ته‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه رێكبخرێته‌وه، له‌وانه‌ش
گرنگتر شه‌فاف كردنی داهاتی خاله سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه كه تاكو ئێستا
وه‌ك پێویست كاری بۆ نه‌كراوه.
ئەگەر بڕیاری ئەنجوومەنی هەرێمیی نەوت و گاز ژمارە
(4452) لە 25/10/2016، بۆ وەرگرتنی باج لە كۆمپانیاكانی نەوت و گاز جێ بەجێ بكرێت و، ئیستسنا و بەخشین لە باج نەمێنێت، جێگای گرنگین، پێویست دەكات
باج لەسەر كشتوكاڵ و گەشتوگوزارش بگرێتەوە.
تەوەری دووەم: (وەزیفەی گشتی و سیستەمی تۆماركردنی بایۆمەتری)
یه‌كێك له بریاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له
10 / 2 / 2016 دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی راژه وه‌ك یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی به‌مه‌به‌ستی
رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و به سیسته‌مكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه، به‌ڵام سه‌ره‌رای ده‌ستپێكردنی
تۆماری سیسته‌می بایۆمه‌تری تاكو ئیستا كارێكی ئه‌و تۆ بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نه‌كراوه
كه زۆر پێویسته، بۆ رێگری كردن له دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی
رێنمایی و به‌رزكردنه‌وه و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست كه پاڵپشتیه‌كی گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتنی
سیسته‌می تۆماركردنی بایۆمه‌تری.
تەوەری سێیەم: (زێدەڕۆیی لە سەر
موڵكی گشتی)
تایبه‌ت به پرسی زێده‌رۆیی كردن له‌سه‌ر مولكی
گشتی راپۆرته‌كه فۆكسی ته‌واوی خستۆته سه‌ر هه‌ولێر كه چه‌ندین رێگری كراوه له‌سه‌ر
داگیركردنی مولكی گشتی و سه‌ندنه‌وه‌یان و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ل خه‌لك، به‌ڵام باس
له دهۆك و سلێمانی ناكات كه له‌و شوێنانه‌ش ده‌ستدرێژی زۆر بۆ سه‌ر مولك و مالی
گشتی هه‌یه، له سنوری هه‌ولێریش له 2016 به‌گوێره‌ی به‌دواداچونی ئێمه زێده‌رۆیی
نوێ تۆماركراون، هاوكات راپۆرته‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌و بینا و شوێنه
حكومیانه ناكات كه له‌لایه‌ن حیزب و خه‌لكی تره‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، كه
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زیاتر له 150 بینا و باله‌خانه‌ی ته‌نها
هی ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌لایه‌ن حیزب و خه‌لكه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، هه‌روه‌ها
باسی سزادانی كه‌سیش ناكات به‌هۆی زێده‌رۆیی به‌سه‌ر مولكی گشتی.
تەوەری چوارەم: (وەزارەتی
كاروبارى پێشمەرگە و سلكی سەربازی)
هەرچەندەر لەم راپۆتەدا هاتوە، كە " زیاتر لە
(12) دۆسیەی گەندەڵی تایبەت بە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە دراونەتە دەستەی نەزاهە
و لێكۆڵینەوە لەسەر بەشێكی ئەم دۆسیانە دەستی پێكردوە و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر
تۆمەتبارەكان گیراوەتە بەر، بەڵام جەبار یاوەر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لە
14/2/2017 له به‌رنامه‌ی رووداوی ئه‌مرۆی كه‌نالی روداو دەڵێت، هیچ تۆمەتێک بەسەر
هیچ کەسێک لە وەزارەتی پێشمەرگە ساخ نەبووەتەوە و هیچ كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی ڕه‌وانه‌ی
هیچ شوێنێك نه‌كراوه، بە فەرمی و بە شێوەیەکی یاسایی سکاڵا لەسەر ئەو کەسە تۆمار
دەکەین راپۆرتەکەی ئامادە کردووە و ئەو کەسەشی زانیاری نادروستی داوە.
ئه‌و لێدوانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كناگرێته‌وه
له‌گه‌ل ئه‌و رایۆرته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه ده‌لێت 12 دۆسیه‌ی گه‌نده‌لی وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه دراوه‌ته ده‌سته‌ی نه‌زاهه.
ئه‌گه‌رچی له راپۆرته‌كه ئاماژه به
ئاشكراكردنی كۆمه‌لێك سه‌رپێچی ده‌كات به‌ڵام به‌لای ئه‌وه‌دا ناچێت كه كه‌س سزا
درابێت له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیانه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌رای تێپه‌ربونی ساڵێك تاكو
ئێستا ته‌نها باس له‌وه كراوه كه هه‌نگاو نراوه بۆ چاره‌سه‌ری و رێكخستنه‌وه‌ی
خانه‌نشینی پێشمه‌رگه.
له‌لایه‌كی تر سه‌باره‌ت به تۆماركردنی یه‌كه‌كانی
70 و 80 له سیسته‌می بایۆمه‌تری تاكو ئێستا به ته‌واوی یه‌كلا نه‌بۆته‌وه و هه‌ندێ
زانیاری ئاماژه به ئه‌گه‌ری تۆمارنه‌كردنی ئه‌و یه‌كانه ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته
زانیاری دڵنیاكه‌ره‌وه هه‌بێت و، پرۆسه‌كه‌ش ته‌نها تۆماركردن نه‌بێت به‌ڵكو به‌دواداچونی
وردی تێدابێت بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت كه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و یه‌كانه چه‌نده.
له‌راپۆرته‌كه باسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كانه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كراوه‌ته و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو بچنه سه‌ر وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه كه پێشتر بریاری په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌و بواره‌وه هه‌یه.
دۆسیەكانی
گەندەڵی
ئه‌گه‌رچی راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به كۆمه‌لێك
ژماره كردوه له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌لی كه لێكۆلینه‌وه‌كراون و به‌شێكیشیان
ره‌وانه‌ی دادگا كراون، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ناكات كه له‌ماوه‌ی
ساڵی رابردوو و ده‌ستپێكی ئه‌و پرۆسه‌یه یه‌ك كه‌سیش له‌دادگا سزا درابێت به‌هۆی
گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ش خالێكی سلبیه له دروستكردنی متمانه به‌پرۆسه‌كه، پێشتریش
چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌لی له دادگاكان هه‌بون به‌ڵام یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه،
گرنگه كار بۆ دروستكردنی دادگایه‌كی تایبه‌ت و به‌ده‌سه‌ڵات بكرێته‌وه بۆ كه‌یسه‌كانی
گه‌نده‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر پرۆسه‌كه به‌رێوه‌بچێت.
كۆتایی
ئێمه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه
به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی گرنگه به‌ڵام ئه‌نجامه هه‌ستپێكراوه‌كانی
گرنگتره، پێویسته فۆكسی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن
زیاتر له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان بێت له‌پێناو دروستكردنی متمانه‌یه‌كی زیاتر به پرۆسه‌كه،
بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته دامه‌زراوه‌یه‌كی باڵای چاودێری هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و روبه‌روبونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێم دروست بكرێت كه نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و چاودێری
دارایی و داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆی تێدابێت، ئه‌وكاته
هه‌نگاوه‌كان كاریگه‌رتر ده‌بێت.
رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه گه‌نده‌ڵی
16/02/2017
پەیوەندی:
facebook.com/organizationstop
0750 485 5967 -
0781 695 8474
No comments:
Post a Comment