بۆ / ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم
به‌رێزان وه‌ك ده‌زانن ئه‌مرۆ 14ی شوبات جارێكی تر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌یسێكی تری به‌رامبه‌ر كۆمپانیای دانه‌غاز دۆڕاند و به‌و هۆیه‌شه‌وه پێویسته 121 ملیۆن دۆلاری تر به كۆمپانیای ناوبراو بدرێت.
ئێمه داواده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم رونكردنه‌وه بدات له‌باره‌ی ئه‌و دۆڕاندنه یه‌ك له‌دوایه‌كانی به‌رامبه‌ر دانه‌غاز دوچاری ده‌بێت كه زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانن. به‌تایبه‌ت كه ئه‌و كۆمپانیایه باس له‌هه‌بونی كه‌یسی تر ده‌كات كه دژی هه‌رێمی كوردستان له دادگا تۆماری كردووه.
به‌مافی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانین كه زانیاری ته‌واویان له‌و ڕوه‌وه هه‌بێت، داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه بێنه سه‌ر هێل بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌و زه‌ره‌ره گه‌ورانه بگیرێت كه دوچاری هه‌رێم ده‌كرێت، هۆشداریش ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین كه داهاتوی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
لێره‌شه‌وه جارێكی تر به پێویستی ده‌زانین جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه كه پێویسته پرسی نه‌وت و گازی هه‌رێم به نیشتیمانی بكرێت و، ئه‌و بریار و یاسایانه‌ی له په‌رله‌مان بۆ ئه‌و كه‌رته ده‌رچوێنراوه بخرێنه بواری جێبه‌جێ كردن.

رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه گه‌نده‌لی
14 / 2 / 2017
14 / 2 / 2017
No comments:
Post a Comment