Tuesday 29 November 2016

داواکاری گشتی لە سلێمانی: کارمان لەسەر زۆرینەی رٍاپۆرتەکانی رێکخراوی ستۆپ کردوە


راگەیاندنی رێکخراو

سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی لە سلێمانی دەستخۆشی لەراپۆرتەکانی رێکخراوی ستۆپ لە چوارچێوەی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا دەکات.

لە سەردانێکی وەفدێکی رێکخراوی ستۆپ  بۆ لای حاکم بەختیار عەلی سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی لە سلێمانی گفتوگۆ لەسەر راپۆرتەکانی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا کرا.

حاکم بەختیار عەلی لە دیدارەکە ڕایگەیاند، راپۆرتەکانی رێکخراوی ستۆپ ھاوکاری زۆری کردوین لەکارەکانماندا ئەو بەڵگانەی کە لە راپۆرتەکە دەستمان کەوتوون کردومانەتە داوای یاسایی پێشکەشی دادگامان کردوون.

ناوبراو پاڵپشتی خۆی بۆ کارەکانی رێکخراو دەربڕی  و ھیوای بەردەوامی بۆ پرۆژەکە خواست.

جێ ی باسە وەفدی رێکخراوی ستۆپ پێکھاتبو لە ھەریەکە لە فەرمان ڕەشاد بەرێوەبەری پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا و ئاری عەبدولڵا ئەندامی سەرپەرشتیارانی ئامادەکاری راپۆرتە وەرزیەکانی پرۆژەی ناوبراو.

No comments:

Post a Comment