راگەیاندنی رێکخراو
داواکاری گشتی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ٥٠٠ خانەنشینی "نایاسایی" پلەی تایبەت چەند رێکارێک دەگرێتە بەرەو نووسراوێکیش ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەکات، بەڵام وەزارەتی دارایی وەڵامی نەداوەتەوە.
ھەفتەنامەی باس لەزاری محەمەد رێکانی، ئەندامی داواکاری گشتی لەھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ماوەی دووساڵە وەکو داواکاری گشتی بەھاوکاری ھەندێک لایەنی پەیوەندیدار، لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر دۆسیەی ئەو کەسانەی خانەنشین کراون بەپلەی تایبەتی، وەزیرو بریکاری وەزیرو راوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی، کە تەنیا یەک رۆژیش لەو پۆستانەدا کاریان نەکردووە.
محەمەد رێکانی بۆ ژمارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢/١١/٢٠١٦ی ھەفتەنامەکە راشیگەیاندووە "دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆمان دەرکەوت، نزیکەی ٥٠٠ کەس لەھەرێمی کوردستان بەشێوەی نایاسی بەپلەی تایبەت خانەنشین کراون".
ناوبراو ئاشکراشیکرد، نووسراوێکیان بۆ وەزارەتی دارایی کردووە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی ئەو کوەسانە، راشیگەیاند "لیژنەی ئێمە کۆنووسێکی لەگەڵ نووسراوەکە ناردووە چەند پێشنیازێکی تێدایە یەکێک لەپێشنیازەکان ھەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی ئەو کەسانەیە، چونکە سەرپێچی یاساییەو ئەو کەسانە خانەنشیندەکرێ،ن کە ماوەیەک خزمەتیان کردبێت، ھەندێکیش لەو ٥٠٠ کەسە راستە خزمەتیان ھەیە، بەڵام زیاتر لەپلەی خۆیان پێدراوە، بۆ نموونە خۆی پارێزگار بووە، بەڵام بەوەزیر خانەنشیبن کراون".
رێکانی زانیاری زیاتری ئاشکراکرد، بەوەی "لە١٨ی ٧ی ٢٠١٦ کونووسەکە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە پێویست بوو لەکۆتایی مانگی ٨ وەڵامی ئێمەیان دابوایەوە، بەڵام وەزیری دارایی بەپەسندکردنی، یان رەتکردنەوەی وەڵامیان نەبووە".
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەوەی داواکاری گشتی لەدۆسیەو ناوی سەرجەم ئەو کەسانەی بەپلەی تایبەت خانەنشینکراون لەو پۆستانەدا کاریان نەکردووە، رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە، محەمەد رێکانی ئەوەشی راگەیاندووە "لەناو لیستی ناوی ئەوکەسانەدا، خەڵکی بیانی وڵاتانی دیکەی تێدایە، کە لەسەر حسابی، قوتی ھاووڵاتیان موچەی خانەنشینی بەپلەی تایبەت وەردەگرن".
ئەوە لەکاتێکدایە باشووری کوردستان بەقەیرانێکی قووڵی دارایی تێپەڕدەبێتو حکومەت چارەکە موچەی فەرمانبەرانی پێدابنناکرێتو بەردەوامیش جەخت دەکاتەوە چاکسازی دەکات.
ئەندامەکەی داواکاری گشتی زانیاریو داتای وردی لەسەر ئەو خانەنشینکراوانە ئاشکراکرد "٤٤ وەزیرو ٦٠ بریکاری وەزیرو ٢٦٠ بەرێوەبەری گشتیو ٧٥ راوێژکار بەپلەی تایبەت خانەنشینکراونو لەو پلەش نەبوون، کە پێش پاشەکەوتی موچە مانگانە ملیارێکو ٢٥٠ ملیۆن دیناریان بۆخەرج دەکرا".
No comments:
Post a Comment