ستۆپ
ڕێكخراوی ستۆپ بۆ دژه گه‌نده‌ڵی، ئه‌مڕۆ 9ی كانونی یه‌كه‌می 2016 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له شاری هه‌ولێر، ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی بە بۆنەی رۆژی جیهانی روبەڕوبونەوەی گەندەڵیی له‌سه‌ر بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانی چاكسازی و پڕۆسه‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێم، بڵاو كرده‌وه.
رۆژی ٩ی كانونی یه‌كه‌م لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی جیهانی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ساڵی 2003 کراوەتە (رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی - International Anti-Corruption Day) لەم رۆژەدا چالاکی جۆراوجۆر لە وڵاتانی دونیادا بەڕێوەدەچێ بۆ ناساندنی گەندەڵی و لێکەوتە خراپەکانی بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری خۆپارێزی و هەروەها بۆ فشار دروست کردن لە سەر دەسەڵاتدار و حوکمڕانان بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست و کرداری بۆ شەڕی راستەقینەی دژە گەندەڵی بگرنە بەر، هاوكات گه‌نده‌ڵی وه‌ك تاوان له‌و چوارچێوه‌یه پێناسه‌ی بۆكراوه.
رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه گه‌نده‌ڵی وه‌ك ئه‌ركێكی رێكخراوه‌یی خۆی له‌ماوه‌ی ساڵی 2016 به ووردی چاودێری جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنه‌كانی چاكسازی كردوه، ئه‌و بڕیار و لیژنانه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت ده‌ركراون و پێكهێنراون و، ئاستی جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنه‌كانیان له‌و ڕاپۆرته خراوه‌ته ڕوو، ئامانج له‌و ڕاپۆرته ده‌رخستنی ئاستی پابه‌ندبونی دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه به‌و به‌ڵێنانه‌ی ده‌یده‌ن، هاوكات بۆ ئاگاداربونی ڕای گشتیه بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌كان دیاریبكرێن له‌پێناو ئه‌وه‌ی بڕیار و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن و، له‌سه‌ر كاغه‌ز نه‌مێننه‌وه.
سه‌رنج و پێشنیاره‌كان
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی ڕوو به ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان باشتر و كاریگه‌رتر ئه‌نجامبدرێت و، له ئه‌نجامی چاودێری كردنی ئێمه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه به پێویست ده‌زانین:
1- بۆ ئەوەی پرۆسەی چاکسازی و ڕوو بە ڕووبونەوەی گەندەڵی بە باشی بەرێوەبچێت، پێویستە پەرلەمان کارابکرێتەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک یاسا و بڕیار ھەموار بکاتەوە کە لە خزمەت ھەنگاوەکانی چاکسازی و رێوشوێنەکانی قەڵاچۆی گەندەڵی بێت.
2- پێویسته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دامه‌زراوه‌كانی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵێ كاراتر بكرێت، هاوكات هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان دەستەی گشتی دەسپاکی و داواکای گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و دامەزراوەکانی تری چاودێری زیاتر بێت و، ئەوەش لەپێناو یەکخستنی تواناکان و ئاگاداربوون لە کارەکانی یەکتر.
3- لەجێ ی ئەوەی لیژنە بۆ چاکسازی پێکبھێندرێت، پێویستە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ڕوو بە ڕووبونەوەی گەندەڵی پشت بە دەستەی گشتی دەسپاکی و داواکاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی ببەسترێت، وەک ئەرکی خۆیان، لەکاتی پێویستیش ئەگەر لیژنە دروست بکرێت پێویستە ڕاپۆرتەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکاتەوە و سەقفی زەمەنی بۆ کارەکانی دابنرێت.
4- ھەر بەڵێنێک بۆ چاکسازی دەدرێت پێویستە پابەندی بەکات تێدابێت و، میکانیزمی جێبەجێ کردنی ڕوون بێت، حكمه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر حزبه‌كان و به‌رپرسان دا بشكێت. چونكه ده‌ركردنی بڕیار و لیژنه‌ی زۆر و جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كان متمانه ناهێلێت به پرۆسه‌كه.
5- کەیسەکانی گەندەڵی لەدادگاکان بە خێراتر کاریان لەسەر بکرێت و یەکلابکرێنەوە، ئەگەر پێویست بکات دادگای تایبەتی بۆ دروست بکرێت.
6- قەدەغەکردنی بازرگانی لە بەرپرسە باڵاكان و حکومیەکان، وەک ھەولێک بۆ ئەوەی بازار لە دیاردەی قۆرخکاری ڕزگاربکرێت و، دەرفەتی یەکسان بۆ بازرگانان دروست بێت.
7- پێویسته به‌رپرسان له پاڵ ئاشكراكردنی سامانه‌كانیان، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی به‌دواداچون بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه بكه‌ن، پرۆسه‌ی (ئه‌مه‌ت له‌كوێ بوو؟)
8- موڵك و ماڵ و پێداویستی له رێگای پله و پایه وه‌رده‌گیرێت بگه‌رێندرێته‌وه بۆ حكومه‌ت، دوای ته‌واو بونی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی.
9- هه‌ركه‌سێك كه پۆستێكی باڵا وه‌ر ده‌گرێت له‌كاتی ته‌واو بونی ماوه‌ی كاركردنی له پۆسته‌كه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی پێشووی.
10- هه‌ر زیادكردنێك له باج و رسومات پێویسته دۆخی دارایی هاوڵاتیان له‌به‌ر چاو بگیرێت، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێته بارگرانی تر به‌سه‌ر هاوڵاتیان.
No comments:
Post a Comment