ستۆپ-ھەولێر
بەگوێرەی راگەیەندراوێکى بەشی ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەمە بەئامادەبوونی سەرۆکی دەستە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا لە ھۆڵی بۆنەکانی دەستەی دەسپاکی گفتوگۆیەک لەبارەی "ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەدژایەتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەھەرێمی کوردستان" ئەنجامدەدرێت.
ھەر لەڕاگەیەندراوەکە ھاتوە داواکارین لەرێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٠ لە باڵەخانەی دەستە ئامادەبن بۆ بەشداری کردن لە گفتوگۆ کراوەکە.
No comments:
Post a Comment