Saturday 13 August 2016

رێکخراوی ستۆپ تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسەکەی دھۆک ئیدانە دەکات


ستۆپ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە وەدات حسێن عەلی ڕۆژنامەنوسی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆژنیوز، لە شاری دھۆک، لە گەڕەکی ماڵتا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو دەڕفێندرێت و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی لە سەر ڕێگەی شارۆچکەی سێمێڵ - دھۆک، دەدۆزرێتەوە.

 ئێمە لەرێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی ئیدانەی تیرۆرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە دەکەین و، داواکارین بکوژانی ئەو رۆژنامەنووسە بەدادگا بگەیەندرێن.

رێکخراوی ستۆپ پێ ی وایە بەردەوامی دیاردەی تیرۆری رۆژنامەنووسان ئاماژەی ترسناکن بۆ ئاییندەی ئازادی لەھەرێمی کوردستان، بەتایبەت تاکو ئێستا لێکۆڵینەوەی جدی لە تیرۆری رۆژنامەنووسانی پێشووتر نەکراوە.
  
جێ ی باسە زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەبەوەدەکەن، وەدات بەگولە تیرۆر نەکراوەو تەنھا بەھۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستداوە.

وەدات حسێن عەلی رۆژنامەنووس لە ١٩٨٨ لە پارێزگای دھۆک لە دایکبووە.

No comments:

Post a Comment