Saturday 13 August 2016

رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی راپۆرتێكی لە بارەی گەندەڵیەوە بڵاوكردەوە



رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی راپۆرتێكی لە بارەی گەندەڵیەوە بڵاوكردەوە

 ستۆپ - گه‌لی كوردستان
رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی بە هاوكاری دامەزراوەی نیشتمانی ئەمریكی سێیەم  راپۆرتی دەربارەی گەندەڵی لە هەرێم بڵاودەكاتەوە. لە هۆڵی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان بە ئامادەبوونی نوێنەری دەستەی دەستپاكی و داواكاری گشتی و ژمارەیەك لە چالاكوانان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی بە هاوكاری دامەزراوەی نیشتمانی ئەمریكی (ئێن ئی دی) سێیەم  راپۆرتی سەبارەت بە گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە. لە راپۆرتەكەدا رێكخراوی ستۆپ ئاماژەی بەو گەندەڵیانەی كە لە هەرێمی كوردستان هەیە كردووەو و راپۆرتەكانیان بۆ داواكاری گشتی و دەستەی دەستپاكی بەرزكردۆتەوە.
4/24/2016



No comments:

Post a Comment