Thursday 3 November 2016

وردەکاری بڵاوکردنەوەی راپۆرتی وەرزی پێنجەمی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا




راگەیاندنی رێکخراو

رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی بەھاوکاری تۆڕی چەتری رێکخراوەکان و پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی لە شاری کۆیە  لەرۆژی چوارشەممە ٢ ی تشرینی دووەم راپۆرتی وەرزی پێنجەمی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسای بڵاوکردەوە.
 ناوەرۆکی کۆنفرانسەکە دووتەوەری لەخۆ گرتبوو کەیەکەمیان تایبەت بوو بەوۆرک شۆپێک بۆ قسەکردن و گفتوگۆکردن لەسەر بابەت و بوارەکانی گەندەلی و ھەنگاوەکانی روبەرو بونەوەی گەندەلی و ئەرک و رۆلی رێکخراوەکان و میدیا بۆ روبەروبونەوەی گەندەڵی کەژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و رێکخراوەکان و چالاک وانان و دادوەرەکان ئامادەیی بوون.
تەوەری دووەمی کۆنفراسە بریتی بوو لە گفتوگۆکردن لەسەر ئەرک و رۆلی یاسا لەروبەروبونەوەی گەندەلی لەھەرێمی کوردستان کە دادوەران بە نوێنەرایەتی داواکاری گشتی کۆیەو دادگای لێکۆلینەوەی کۆیە تیشکیان خستە یاسابەرکارەکان و ھۆکارەکانی زیادبونی گەندەلی و ئەو کەم و کوریانەی کەلەپەرن لەبەردەم لێپرسینەوەو بەداگا گەیاندنی تاوانباران 
کە لەوۆرک شۆپەکەدا ھەریەک لە مامۆستای زانکۆ خەتەب عەزیز بابەتێکی بەناوی ( رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و میدیا لەپرۆسەی روبەروبونەوەی گەندەلی ) و لەلایەن بەرێزان داد وەر لقمان ێدیق لێپرسراوی فەرمانگەی داواکاری گشتی و دادوەر ھیمداد مەجید دادوەری داگای لێکۆلینەوەی بەرای کۆیە بابەتیان بەناوی (رۆڵی داواکاری گشتی و یاسا لەبەرەنگاربونەوەی گەندەڵی ) پێشکەش کرد ، ھاوکات لەلایەن فەرمان رەشاد بەرپرسی رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی لەپرێس کۆنفراسێکدا پێنجەمین راپۆرتی رێکخراوی ستۆپ بۆدژەگەندەلی راگەیاند و ناوەرۆکی راپۆرتەکەش بریتی بوو لەو بابەت وبوارانەی کە لەھەرێمی کوردستان گەندەلی تیاکراوە و کەم و کوریان ھەیە لەبواری جێ بەجێ کردنیان و ئاراستەی داواکاری گشتی و سەرۆکایەتیەکانی ھەرێم و وەزراەت و دامەزراوەکانی حکومەت دەکرێت .راپۆرتی پێنجەم لەپرۆژەی بەھێز کردنی لێپرسینەوە و روبەروبونەوەی گەندەلی کەلەلایەن رێکخراوی ستۆپ بۆدژە گەندەڵی بەپاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی بۆدیموکراسی (NED) 
ئەمریکی بەھاوکاری تۆری چەتر ئامادە کرابوو.



No comments:

Post a Comment