Thursday 3 November 2016

سەرۆکی رێکخراوی ستۆپ: پرۆژەی به‌هێزكردنی لێپرسینه‌وه‌ سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە


ڕاگەیاندنی رێکخراو
سەرۆکی رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی ڕایدەگەیەنێت پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا کە بەھاوکاری سندوقی نیشتیمانی بۆدیموکراسی ئەمریکی لەلایەن رێکخراوەکەمان جێبەجێ دەکرێت سەرکەوتووبوە لەپێکانی ئامانجەکەی.
فەرمان رەشاد لەنوسینێکی رۆژنامەوانی لەپەراوێزی بەدواداچونی داوکاری گشتی بۆ کەیسێکی کەناڵی ئێن ئارتی نوسیویەتی "ئێمە ئەو زانیاریانەمان کۆکردۆتەوە کە میدیاکان لەسەر گەندەڵی بڵاویان کردۆتەوە بە راپۆرت بەشێوەی وەرزی پێشکەشی ئەو لایەنانەمان کردوە (داواکاری گشتی و دەستەی دەسپاکی)، بەئامانجی ئەوەی لەداھاتوو ئەو دامەزراوانە خۆیان چاودێری زیاتری میدیا بکەن، ئەو بەدواداچونەی داواکاری گشتی بۆ راپۆرتێکی ئێن ئارتی بەشێوەیەک خۆیان پەیوەندیان بەکەناڵەکە کردووە بۆ ئەوەی بەدواداچون بۆ ئەو راپۆرتە بکەن دەرخەری ئەوەیە ئێمە تا رادەیەکی باش ئامانجی پرۆژەکەمان پێکاوە."
دەقی نوسینەکە بخوێنەوە

پرۆژەکەی رێکخراوی ستۆپ سەرکەوتوو بووە
ئێمە زیاتر لەساڵێک و چوار مانگە وەک رێکخراوی ستۆپ لەچوارچێوەی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا کاردەکەین بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو بەڵگانەی میدیاکان بڵاویدەکەنەوە لەسەر گەندەڵی لەلایەن دامەزراوەکانی چاودێری بەتایبەت داواکاری گشتی و دەستەی دەسپاکی بەدواداچونی بۆ بکرێت.
بۆ ئەوەش ئێمە ئەو زانیاریانەمان کۆکردۆتەوە کە میدیاکان لەسەر گەندەڵی بڵاویان کردۆتەوە بە راپۆرت بەشێوەی وەرزی پێشکەشی ئەو لایەنانەمان کردوە (داواکاری گشتی و دەستەی دەسپاکی)، بەئامانجی ئەوەی لەداھاتوو ئەو دامەزراوانە خۆیان چاودێری زیاتری میدیا بکەن، ئەو بەدواداچونەی داواکاری گشتی بۆ راپۆرتێکی ئێن ئارتی بەشێوەیەک خۆیان پەیوەندیان بەکەناڵەکە کردووە بۆ ئەوەی بەدواداچون بۆ ئەو راپۆرتە بکەن دەرخەری ئەوەیە ئێمە تا رادەیەکی باش ئامانجی پرۆژەکەمان پێکاوە.
جێ ی بابیرھێنانەوەیە ئێمە لەچوارچێوەی راپۆرتەکانی خۆمان چەندین بەلگە و بەدواداچونی کەناڵی ئێن ئارتی مان گەیاندۆتە داواکاری گشتی.
ئەوەی خوارەوە دواین بەڵگەیە کە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی راپۆرتی وەرزی پێنجەمی پرۆژەکەی رێکخراوی ستۆپی گشتاندوە بۆ فەرمانگەکانی داواکاری گشتی لەشارەکان بۆ ئەوەی بەدواداچون بۆ زانیاری و بەڵگەکان بکەن.

فەرمان رەشاد
 سەرۆکی رێکخراوی ستۆپ

No comments:

Post a Comment