Saturday 1 October 2016

رێکخراوی ستۆپ بەشداری لە کۆنفرانسی ھاوڵاتیان و ئەنجومەنی پارێزگا دەکات


ستۆپ- ھەولێر

رۆژی شەممە ١ی ئۆکۆتۆبەر ٢٠١٦ لەھەولێر کۆنفرانسی ھاوڵاتیان و ئەنجومەنی پارێزگا لەھەولێر بەسەرپەرشتی ئەنستیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان بەھاوکای NED بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکە کە ڕێکخراوی ستۆپ بە داوەتنامه ی فەرمی بەشداری کردبوو تیشک خرایە سەر ڕێگاکانی بەھێزکردنی پەیوەندی ھاوڵاتیان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم. تیایدا نوێنەری ھەرسێ ئەنجومەنەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک بەشداربوون.
کۆنفرانس بەچەندین پێشنیار و ڕەخنە و داواکاری ھەمان رۆژ کۆتایی بەکارەکانی ھێنا.


No comments:

Post a Comment