بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربونیان ، وەفدێکی رێکخراو لەبەرواری 22 ی ئەیلول سەردانی رێکخراوی لێکۆڵەری بۆسەروەری یاسا کرد.
لە دیدارەکە گفتوگۆکرا لەبارەی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا کرا کە رێکخراوی ستۆپ زیاتر لە ساڵێکە کاری لەسەر دەکات، رێکخراوی لێکۆڵەر ئامادەی ھاوکاریان پیشاندا بۆ ئەو پرۆژە و چالاکیەکانی تری رێکخراو.
دواتر د.ئەحمەد میران سەرۆکی رێکخراوی لێکۆڵەر تیشکی خستەسەر ئەوەی رێکخراوەکەیان بەئامانجی داکۆکی کردن لەمافی لێکۆڵەرانی دادی و سەروەری یاسا کاردەکەن. لەھەولێر و سلێمانی و دھۆک ئۆفیسیان ھەیە.
لەکۆتاییدا فەرمان ڕەشاد بەناوی رێکخراوی ستۆپ سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی رێکخراوی لێکۆڵەری کرد.
No comments:
Post a Comment