Tuesday 13 September 2016

پۆلیسی ھەولێر : بەرپرسە باڵاکان دوای دەوام ئۆتۆمبیلی حکومەت بەکاردەھێنن


ستۆپ
پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی دیاردەی بەرکارھێنانی ئۆتۆمبیلی حکومی بکەن لەدوای دەوامی فەرمی.
فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر لەمبارەیەوە بە ئێن ئارتی ڕاگەیاند بەھۆی ئەوەی زۆرینەی ئەوانەی ئۆتۆمبێلی حکومی لەدوای دەوامی فەرمی بەکاردەھینن بەرپرسی باڵان نەک فەرمبانبەری ئاسایی نەیانتوانیوە ئەو دیاردە کۆنترۆڵ بکەن.
وتیشی تاکو ئێستا چەند فەرمانبەرێک سزادراون لەسەر ئەو دیاردەیە و، لەھەوڵی کۆنترۆڵکردنی تەواوی   ئەو کارە نایاساییانەن.

No comments:

Post a Comment