Tuesday 8 November 2016

دەستەی دەسپاکی وەڵامی رێکخراوی سۆپ دەداتەوە


ستۆپ

دەستەی گشتی دەسپاکی وەڵامی راپۆرتی وەرزی پێنجەمی رێکخراوی ستۆپ دەداتەوە.

رێکخراوی ستۆپ راپۆرتی وەرزی پێنجەمی پێشکەشی دەستەی گشتی دەسپاکی بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچون کرد، وەڵامی دەستەی دەسپاکی بۆ رێکخراوی ستۆپ رایدەگەنێت بەشێکی دۆسیەکان لە ژێر لێکولینەوەن و ھەندێکان فەرمانی سزایان بۆ دەرچووە. 

ھاوکات دەستەی دەسپاکی ھەوڵەکانی رێکخراوی ستۆپ بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و کارکردن و ناردنی بۆ دەستەکەیان بەرز دەنرخێنێت و ھیوای بەردەوامبوون دەخوازێت. 

شایەنی باسە، پرۆژەی (بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە ھەرێمی کوردستان) کە رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی بە پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی ئەمریکی (NED) جێبەجێی دەکات، لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا راپۆرتی وەرزی کە سێ مانگ جارێک رێکخراوەی ستۆپ ئامادەی دەکات و پێشکەشی دامءدەزگانی چاودێری دەکات بۆ لێکۆڵینەوە و ساغکردنەوە.




No comments:

Post a Comment