راگەیاندنی رێکخراو
بەگوێرەی نوسراوی ژمارە ٥٦١ی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کە بۆ فەرمانگەکانی داواکاری گشتی لە پارێزگاکانی ھەرێم گشتێندراوە و وێنەیەکی بەتایبەت دەست دوارۆژ کەوتووە، تیایدا داواکراوە بەدواداچون بۆ راپۆرتێکی رێکخراوی ستۆپ لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی گەندەڵی بکرێت و سکاڵای سزایی بجوڵێنن بەگوێرەی یاسای داواکاری گشتی.
ئاری عەبدوڵا، بەرپرسی ئامادەکردنی راپۆرتەکە لە رێکخراوی ستۆپ بە دوارۆژی ڕاگەیاند "ئەو راپۆرتە بەشێکە لە پڕۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا کە بەھاوکاری رێکخراوی NEDی ئەمریکی جێبەجێ دەکەین و دۆسیەکانی گەندەڵی لە میدیاکان کۆدەکەینەوە لەچوارچێوەی راپۆرتی وەرزی پێشکەشی سەرۆکایەتی داواکای گشتی و دەستەی گشتی دەسپاکی دەکەین".
وتیشی "١٣ کەیسمان لەچوارچێوەی تایبەتمەندی داواکاری گشتی ئاڕاستە کردوون، کە بریتین لە کۆمەڵێک دۆسیەی گەندەڵی بەوردەکارییەوە، ئەوانیش بە مەبەستی بەدواداچوون لەسەریان گشتاندویانە بۆ فەرمانگاکانی داواکاری گشتی و چاوەڕێی بەدواداچوونەکانیان دەکەین".
رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی لەساڵی ٢٠١٣ لە ھەولێر دامەزراوە، لەبواری روبەروبونەوەی گەندەڵی لەھەرێمی کوردستان کاردەکات.
سەرچاوە: سایتی دوارۆژ
No comments:
Post a Comment