به‌شی راگه‌یاندنی رێكخراو- ئاژانس
داواكاری گشتیی هه‌رێم له نووسراوێكی فەڕمیدا كه ئیمزای ״جه‌واد فه‌تاح ئاغا״ی سه‌رۆكی داواكاری گشتیی به وه‌كاله‌تی لەسه‌ره و كۆپییه‌كی ده‌ست ״ئاژانس״ كه‌وتووه، داوایان له دیوانی چاودێری دارایی كردووه كه لێكۆڵینه‌وه بكات له ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ستۆپ كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه هێزه‌كانی هه‌شتای پارتی دیموكراتی كوردستان نه لیستی ناو و نه مووچه‌یان له وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه نییه و به گۆتره پاره وه‌رده‌گرن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارییه‌دا، خالید هادی چاوشلی، سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی، ئه‌وه‌ی به ״ئاژانس״ ڕاگەیاند، ئه‌وان نه‌یانتوانیوه لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه بكه‌ن، چونکه: ״هێزه‌كانی 80ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزه‌كانی 70ـی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ژێر پڕۆسه‌ی به دامه‌زراوه‌ییكردنن له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەوە، تاكو ئێستا ده‌زگای حزبین نه‌ك حكوومی، بۆیه ناكه‌ونه ژێر ڕكێڤی دیوانی چاودێری داراییەوە.״
خالید چاوشلی وتیشی: ״به پێی یاسای پێدانی بودجه‌ی حزبه‌كانی ژماره 5ـی ساڵی 2015 ده‌بوایه گشت ده‌زگا حزبییه‌كان بكه‌ونه ژێر ڕكێڤی دیوانی چاودێری دارایی، به‌ڵام ئه‌م یاسایه تاوه‌كو ئێستا كارا نه‌بووه به هۆی قه‌یرانی دارایی و ده‌رنه‌كردنی ڕێنمایی پێویست له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستانەوە و داواشمان كردووه له وه‌زاره‌تی دارایی كه كاری پێویست ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكمان پێ نه‌گه‌یشتووه.״
هێزەکانی هەشتا هەتا ئێستا ژمارەی پێشمەرگەکانیان نەزاندراوە و دیار نین ژمارەیان چەندە، دابەشکردنی مووچەکانیشیان بە شێوەی گوژمە لە لایەن فەرماندە و کارگێڕی یەکەکانەوە وەردەگیرێت.
دیوانی چاودێری دارایی، بە نووسراوی ژمارە (٢٢٧)ـی بەرواری ٨ـی ٦ـی ٢٠١٦ وەڵامی نووسراوی داواکاری گشتییان داوەتەوە و تیایدا بۆ داواکاری گشتییان ڕوون کردووەتەوە ئەوان دەسەڵاتیان بەسەر هێزەکانی هەشتا و حەفتای یەکێتیی و
پارتیدا نییە چونکە دەزگای حزبین.
جێ ی باسه ئه‌و راپۆرته‌ی رێكخراوی ستۆپ له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به‌هێزكردنی لێپرسینه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی یاسا كه به‌هاوكاری سندوقي نيشتيماني بؤديموكراسي ئةمريكي دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی به‌مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه له گه‌نده‌ڵیه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی لیستی موچه له بندیوار و ناوه دوباره و وه‌همیه‌كان.
No comments:
Post a Comment