سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێم پشتگیری خۆی بۆ رێکخراوی ستۆپ ڕاگەیاند
ستۆپ-ھەولێر
رۆژی سێ شەممە ٩/ ٨ / ٢٠١٦ بە دەستپێشخەری بەرێز حاکم سەمەد محەمەد سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەولێر وەفدێکی رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی سەردانی ناوبراویان کرد.
لە دیدارەکە حاکم سەمەد محەمەد دەستخۆشی لە رێکخراوی ستۆپ کرد بۆ جێبەجێ کردنی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا، ڕایگەیاند کارابونی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی یەکێکە لەرێگا گرنگەکانی شەڕی گەندەڵی لەھەرێم.
ناوبراو ھەروەھا ڕایگەیاند پشتگیری تەواوی کارەکانی رێکخراوی ستۆپ دەکەم لەو بوارە و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ھەر ھاوکاریەک بۆ فراوانکردنی کارەکانی رێکخراو لە پرۆسەی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی.
لەلایەن خۆیەوە وەفدی رێکخراوی ستۆپ کە پێکھاتبوو لە فەرمان ڕەشاد سەرۆکی رێکخراو و ئاری عەبدولڵا ئەندامی دەستەی کارگێری سوپاسی پشتگیری ناوبراویان کرد و، رایانگەیاند ئەو جۆرە پشتگیرە لە ئاستە باڵاکانی حکومەت زیاتر ھانمان دەدات بۆ کارکردنی زیاتر لە پرۆسەی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی.
No comments:
Post a Comment