راگه‌یاندنی رێكخراو
له‌كاتی راگه‌یاندنی راپۆرتی ساڵانه‌ی دەستەى مافی گشتى لە سەرۆکایەتى داواکارى گشتى بۆ ساڵى 2016 بۆتان به‌كر سكرتێری ده‌سته‌ی مافی گشتی رایگه‌یاند رێكخراوی ستۆپ یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2016 به‌ڵگه‌ی زۆری له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی پێمان داوه و به‌دواداچوونمان بۆیان كردووه.
جێ ی باسه سه‌رجه‌می داواكانی مافی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2016 بریتی بووه له 971 داوا به‌هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌كێشه‌كانی فه‌رمانبه‌ری بندیوار، خانه‌نشینی پله تایبه‌ت و كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به‌كه‌رتی نیشته‌جێبوون، زێده‌ڕۆییكردن بۆ سه‌ر موڵك و ماڵ گشتی و زه‌وی و زاری میری
No comments:
Post a Comment