Friday 12 August 2016

نەتەوەیەکگرتووەکان لە چارەسەرکردنی گەندەڵیدا هاوکاری عێراق دەکات


نەتەوەیەکگرتووەکان لە چارەسەرکردنی گەندەڵیدا هاوکاری عێراق دەکات

ستۆپ - ئێن ئار تی

تەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند هاوکاری عێراق دەکات لە چارەسەرکردنی ئەو گەندەڵیانەی کە بووەتە هۆی داخورانی ئاستی ئابووری و دامەزراوەکانی وڵاتەکە.

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دوێنێ پێنجشەممە لەدوای مەراسیمی واژۆکردنی ڕێکەوتنێکدا لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕایگەیاند " نەتەوەیەکگرتووەکان لێکۆڵەری نێودەوڵەتی بۆ عێراق دەنێرێت و ڕاهێنان بەو کارمەندانەی حکومەتی عێراق دەکات کە ئەرکی لێکۆڵینەوەیان لە کەیسەکانی گەندەڵی پێسپێردراوە".

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە ،لە کۆی ١٧٨ وڵاتی جیهان،  عێراق لەڕووی شەفافی لە دیاریکردنی گەندەڵیدا بە پلەی ١٦١هەمدێت.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە ١٣ ساڵ بەسەر ڕوخان حکومەتی سەدام حسێندا تێپەڕیووە، بەڵام عێراق تا ئێستا کێشەی کەمی ئاو و کارەبا و قوتابخانە و نەخۆشخانەی هەیە و ناوەند و ژێر خانی ئابووری وڵاتەکەش بەشێوەیەکی بەرچاو فەرامۆشکراون، ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە دابەزینی نرخی نەوت و تێچووی شەڕی داعشیش کاریگەری خراپیان لەسەر ئابووری عێراق هەبووە.

No comments:

Post a Comment