Tuesday 9 August 2016

راپۆرتێک لەبارەی گەندەڵی ڕەخنە لە ھەنگاوەکانی چاکسازی ھەرێم دەگرێت

ستۆپ

لەچوارچێوەی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی بەھاوکاری دامەزراوەی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی ئەمریکی NED راپۆرتێکی لەبارەی گەندەڵی و ھەنگاوەکانی چاکسازی بڵاوکردەوە.

لەپرێسکۆنفرانسێک کە لەھەولێر بە ئامادەبونی نوینەری داواکاری گشتی و دەستەی دەسپاکی و پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر و چالاکان و رۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو راپۆرتی سێ یەمی پرۆژەکە خرا ڕوو.

فەرمان ڕەشاد بەرێوەبەری پرۆژەکە رایگەیاند تاکو ئێستا شەڕی گەندەڵی لەھەرێمی کوردستان دەستی پێنەکردووە و، ئەو پرۆسەی ناوی نراوە چاکسازی زۆر لاوازە، ناوبراو ھەروەھا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە دەسەڵاتداران تاکو ئێستا دوودڵن لە چاکسازی.

ھاوکات د. محەمەد رێکانی ئەندامی فەرمانگەی داواکاری گشتی رایگەیاند دروستکردنی لیژنە بۆ چاکسازی کەمکردنەوەیە لە توانای دامەزراوەکان بۆ قەڵاچۆی گەندەڵی، ناوبراو ھەروەھا گوتی کارمان لەسەر ئەو راپۆرتانە کردووە کە رێکخراوی ستۆپ بۆمانی ناردوە و، بەشێکیان لێکۆڵینەوەیان لەبارە دەستپێکراوە.

ھاوکات سەرخێل ھاشم بەرێوەبەری رایگەیاند لە دەستەی دەسپاکی رایگەیاند ئەرکی دەستەکەمان قورسە لە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و ھاوکاری رێکخراوی ستۆپ بۆ دژەگەندەڵی دەنرخێنین لە پرۆسەکە، سەرخێل ھاشم ھەروەھا گوتی ئێمە لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر چەندین کەیسی گەندەڵی دەکەین بەڵام تاکو ئێستا نەگەیشتونەتە ئەنجام.

عەبدولرەحمان موھەندیس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لەپرێسکۆنفرانسەگە گوتی ھەنگاوەکانی چاکسازی لاوازە و، پێویستە فشاری زیاتر بکرێتە سەر دەسەڵاتداران بۆ چاکسازی.

دواتر چالاکوان و پەرلەمانتاران و رۆژنامەنووسان سەرنجی خۆیان خستە ڕوو.

No comments:

Post a Comment