سه‌رچاوه: خه‌ندان- فه‌رمان سادق
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hawal&jmara=70462&Jor=4
به‌روار: 27/07/2016
ژماره‌یه‌ك
لێپرسراوی حوكمی له‌هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانن له‌سزادانیان كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ
"دژایه‌تیكردن"ی گه‌نده‌ڵی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و
دامه‌زراوانه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له‌ئه‌ركه‌كانیان، نه‌یانتوانیوه له‌ئاستی
پێویستدابن‌و ببنه هۆكاری سزادانی گه‌نده‌ڵكاران.
له‌دوو
ساڵی رابردووه‌وه، ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی حوكمی له‌هه‌رێمی كوردستان سزادراون به(دورخستنه‌وه
یان رێگری له‌كاره‌كانیان)، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوێنێ دووشه‌ممه به‌شێكیان دوای
به‌شداریكردنیان له‌كۆنفرانسێك بۆ به‌هێزكردنی لێپرسینه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسا، له‌لایه‌ن
رێكخراوێكی ناحوكمی-یه‌وه خه‌ڵاتكران.
دیارده‌ی
گه‌نده‌ڵی له‌دامه‌زراوه‌كانیدا بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه به‌گرفت‌و له‌ئاستی
نێوده‌وڵه‌تیدا باجه‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و
ره‌خنانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌مریكاو رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه
لێی ده‌گیرێت‌و تیایدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی-ش له‌هه‌رێم به‌لاواز وه‌سفده‌كه‌ن.
شه‌فافیه‌تی
نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕاپۆرتێكیدا كه‌مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێیوایه گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێم
به‌به‌راورد به‌عیراق كه‌متره، به‌ڵام به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كه گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی
كوردستان زیاتره، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رۆڵه سه‌ره‌كییه‌ی كه
دوو حزبه سیاسییه‌كه له‌سیستمی حوكمڕانیدا ده‌یبینن، له‌گه‌ڵ لاوازی هه‌یكه‌لی
حوكمڕانی‌و كێشه‌ی ناڕوونی له‌كه‌رتی نه‌وتدا.
ئه‌و
كه‌سایه‌تییانه‌ی له‌هه‌رێم كه به‌هۆی "دژایه‌تیكردن"ی گه‌نده‌ڵی
سزادراون، ده‌ڵێن كه به‌پێی ئه‌زموونی خۆیان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له‌هه‌رێمی
كوردستاندا گه‌نده‌ڵكاران "به‌هێزترن" له‌وانه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.
چاپوك
سه‌ید عومه‌ر، قایمقامی پێشووی كۆیه، یه‌كێك بوو له‌و به‌رپرسانه‌ی له‌دژایه‌تیكردنی
گه‌نده‌ڵیدا پشتیوانی نه‌كراو رێگری بۆ دروستكرا. بۆیه بۆیه‌كه‌مجار له‌ساڵی 2014
بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یدا له‌پۆسته‌كه‌یی دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ئه‌و ده‌ستانه
رابگرێت كه‌زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر موڵكی حكومه‌ت.
مانگی
رابردوو دوای چه‌ندینجار، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چاپوك قبوڵكرا، وتی "له‌و
ماوه‌یه‌دا پشتگیریان نه‌كرد له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زیاده‌ڕۆییكردن له‌سه‌ر
موڵكی حكومه‌ت... كاتێك گه‌نده‌ڵكارانیان رانه‌گرت، ناچاربووم ستۆپ به‌خۆم بكه‌م!,
چونكه ئاسان نه‌بوو به‌رانبه‌ریان بوه‌ستمه‌وه".
قایمقامی
پێشووی كۆیه، له‌دوو ساڵی رابردوو زۆرینه‌ی كات كه له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه
ده‌رده‌كه‌وت، دژایه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و زه‌وییانه‌ی قه‌زاكه‌ی ده‌كرد كه‌موڵكی
حكومه‌تن‌و له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كراوه.
چاپوك
وتی "باجی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی زۆر له‌باجی گه‌نده‌ڵیكردن گه‌وره‌تره،
چونكه كاتێك به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵكارێك ده‌بیته‌وه، ئه‌و ته‌نیا خۆی نییه، به‌ڵكو
وه‌ك گروپێكی مافیایی وان".
سێشه‌ممه
26/7 كۆنفرانسی به‌هێزكردنی لێپرسینه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسا له‌لایه‌ن رێكخراوی
ستۆپ-ی ناحوكمی بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی، به‌هاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئه‌مریكی -
رێكخراوێكی تایبه‌تی قازانج نه‌ویسته به‌ئامانجی گه‌شه‌پێدانی دامه‌رزاوه
نیشتیمانییه‌كان له‌هه‌موو جیهاندا-، كه تیایدا جگه له‌باسكردنی له‌ڕۆڵ‌و چۆنیه‌تی
به‌هێزكردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی، خه‌ڵاتی رێزلێنان
درایه ئه‌وانه‌ی له‌دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵیدا سزادراون.
چاپوك
كه‌یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی خه‌ڵاتكرا به‌خه‌ندان-ی وت "سزای ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی
گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن ته‌نیا لادران نیه له‌پۆسته‌كه‌ت، به‌ڵكو به‌درێژایی ژیانت
باج ده‌ده‌یت".
گه‌نده‌ڵی
له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌فروانی بڵاوبووه‌ته‌وه‌و بووه به‌دیارده، بۆ ئه‌وه‌ش
به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم هیچكات بوونی ئه‌و دیارده‌یه ره‌تناكه‌نه‌وه.
فرۆشتنی
ئه‌و چه‌كانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئه‌ڵمانیا بۆ پێشمه‌رگه‌ی نارد، یه‌كێك
بوو له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه‌حكومه‌ت لیژنه‌ی بۆ پێكهێنا، چونكه كڕین‌و فرۆشتن
به‌و چه‌كانه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌یه كه له‌نێوان هه‌رێم‌و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیادا
كراوه.
ئه‌وه
به‌شێكی كه‌من له‌و گه‌نده‌ڵییه زۆرانه‌ی كه له‌نێو داموده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بوونیان هه‌یه‌و گه‌نده‌ڵكارانیش ونن.
د.
محه‌مه‌د رێكانی، ئه‌ندامی داواكاری گشتی پێیوایه گرفته‌كه ئه‌وه‌یه به‌ره‌ی
گه‌نده‌ڵكاران "به‌هێزتره" له‌به‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی،
ئه‌مه‌ش له‌و ولاَتانه‌ی سه‌قامگیری سیاسی یان ئابووری نه‌بێت، "بۆیه
كاتێك كه‌سێك به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌درێته دادگا، بۆ سه‌لماندنی پێویستت به‌به‌ڵگه
هه‌یه، له‌و جۆره سیستمانه‌شدا كه به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵكار به‌هێزتره، ده‌ستخستنی
به‌ڵگه‌و هێنانی شاهید بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر دووچاری گرفت ده‌بێت".
بڕیاری
دورخستنه‌وه‌ی هه‌ڵگورد جوندیانی، كه‌پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بوو له‌وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری یه‌كێكه له‌و نمونانه، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی هاته‌ده‌نگ.
جوندیانی
كه له‌كۆنفرانه‌سه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردوودا خه‌ڵاتی دژه گه‌نده‌ڵی پێدرا، وتی
"به‌هۆی به‌ده‌نگهاتنم له‌دیارنه‌مانی داهاتی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب
كه‌سالاَنه له‌هه‌ولێر ده‌یكاته‌وه، له‌پۆسته‌كه‌م دووخرامه‌وه".
هاوشێوه‌ی
چاپوك، هه‌ڵگورد-یش نیگه‌رانه به‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی
گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن سزاده‌درێن، "حكومه‌تی هه‌رێم‌و حزبه‌كه‌ی خۆشم (یه‌كێتی)
پشتی تێ‌كردووم... ده‌شمزانی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌ره‌نگارییان ده‌بینه‌وه
پشتگیریان هه‌یه".
ئه‌و
كه‌سایه‌تییانه‌و ئه‌وانه‌ی له‌دامه‌زراوه‌كانی لێپرسینه‌وه‌و یاساداناندا كارده‌كه‌ن
له‌هه‌رێمی كوردستان، پێیانوایه هۆكاری دیارنه‌بوونی ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن‌و
سزادانی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵكاران ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه گه‌نده‌ڵكاران
به‌هێزترن.
هه‌ڵگورد
جوندیانی وتی "ئه‌و كه‌سه‌ی من له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی دژایه‌تیم كرد، كه‌سێكی
سیاسی پله‌یه‌كی عیراقه‌و له‌ڕابردووشدا خزمه‌تی بزاڤی رزگاریخوازی كوردی
كردووه، ده‌كرێت پاداشت بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه چاوپۆشی له‌گه‌نده‌ڵییه‌كانی
بكرێت كه دیوانی چاودێری دارایی راپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی
هه‌رێم ئیعتباری سیاسی بۆ ئه‌و كه‌سه دانا".
سه‌ره‌ڕای
باسكردن له‌گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستاندا‌و زۆری دامه‌رزاوه‌كانی دژایه‌تیكردنی
ئه‌و دیارده‌یه، به‌ڵام رۆڵی ئه‌و دامه‌زراوانه به‌لاواز ده‌بینرێت‌و گه‌نده‌ڵكاران
ونن.
ئاواز
حه‌مید ئه‌فه‌ندی، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت كه‌گرفتی
سه‌ره‌كی نه‌بوونی سیستمه بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی‌و ئه‌وه‌ش به‌بڕوای ئه‌و
زه‌مینه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی خۆشكردووه.
"كاتێك كه‌سایه‌تیه‌ك
پۆستێكی پێده‌درێت، به‌هۆی مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و پۆسته‌داو خراپی
سیستمی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان واده‌كات له‌گه‌نده‌ڵی تێوه‌بگلێت...
بۆیه ئه‌گه‌ر ریشه‌كێشی گه‌نده‌ڵكارانیش بكرێت‌و سیسته‌م چاره‌سه‌رنه‌كرێت ئه‌وا
ئه‌وانه‌ی دێنه جێگه‌یان ئه‌وانیش گه‌نده‌ڵ ده‌بن"، ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی
وای وت.
ئه‌وه‌ش
له‌كاتێكدایه له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستان، بوونی گه‌نده‌ڵی ره‌تنكراوه‌ته‌وه‌و
ده‌یان لیژنه‌ش له‌ئاسته جیاوازه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی پێكهێنراوه.
له‌نوێترینیان
هه‌وڵدا بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی، مه‌سعود بارزانی، چه‌ندین بڕیار‌و راسپارده‌ی
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌ركردووه، له‌دوایین په‌یامیدا له‌م مانگه‌دا
ئاشكرایكرد كه له‌سێ مانگدا 93 دۆسیه پێشكه‌ش ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و داواكاری
گشتی كراوه له‌چوارچێوه‌ی چاكسازی‌و روبه‌ڕبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، جه‌ختیشیكرده‌وه
له‌وه‌ی "هیچ كه‌سێك" له‌و پرۆسه‌یه پارێزبه‌ندی نیه.
ئومێد
سه‌باح، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆتایی مانگی رابردوو به‌خه‌ندان-ی
وت "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه هاتۆته ناو پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌و مانایه نه‌هاتووه
خۆی جێبه‌جێكاری پڕۆسه‌كه بێت، به‌ڵكو كاری چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان پێویست
ده‌كات تۆڕێك دروست بێت بۆ ئه‌نجامدانی، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، حكومه‌ت، وه‌زاره‌ته‌كان،
دادگا‌و ده‌زگا چاودێره‌كان، ئه‌وه‌ی كه‌ده‌كرێت ئێستا به‌مجۆره‌یه".
حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ڕابردوو نزیكه‌ی 40 بڕیاری ده‌ركردوه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی
پڕۆسه‌ی چاكسازی‌و شه‌فافیه‌ت‌و به‌شێكی زۆریشیان تایبه‌تن به‌شه‌فافیه‌ت‌و
ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت.
ئه‌وه‌ش
له‌كاتێكدایه به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری به‌ناوبانگی ئیكۆنۆمیست-ی به‌ریتانی كه نۆی
ئه‌م مانگه بڵاویكرده‌وه، دارایی هه‌رێمی كوردستان "به‌ته‌واوی بێ سه‌روبه‌ره"یه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی
پارتی (ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی) ده‌ڵێت "پێش داعش داهاتی حكومه‌ت هێنده
زۆربوو، به‌شی خه‌ڵك‌و گه‌نده‌ڵكارانی ده‌كرد، به‌لاَم ئێستا داهاته‌كه كه‌می
كردووه‌و به‌شی خه‌ڵك ناكات، به‌لاَم گه‌نده‌ڵه‌كان پشكی خۆیان هه‌ر هه‌یه".
بۆیه
چاره‌سه‌ر به‌بۆچوونی، محه‌مه‌د رێكانی، ئه‌ندامی داواكاری گشتی هه‌رێم ئه‌وه‌یه
كه له‌پاڵ سه‌ربه‌خۆیی بوونی ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری، داواكاری گشتی‌و بوونی
پۆلیسی قه‌زائی، "ده‌بێت به‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ناو
حكومه‌ت به‌هێزتر بكرێت‌و پشتگیری لێبكرێت، بۆیه كه‌ی دامه‌زراوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی به‌هێز بوو به‌پێدانی ده‌سه‌لاَت به‌پێی یاسا، ئه‌وكات ده‌توانین به‌ره‌نگاری
گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه".
"له‌كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ناتوانێت خۆی بپارێزێت له‌ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی، چ جای فه‌رمانبه‌رێكی
ئاسایی"، رێكانی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وانه‌ی
داژیه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن وای وت.
له‌چه‌ند
ساڵی رابردوو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر به‌فیڕۆدان‌و بردنی داهاتی حكومه‌ت ده‌ستگیركراون
به‌زۆری له‌ئاستی فه‌رمانبه‌راندا بوون، له‌وانه ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری
پارێزگای سلێمانی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
دانا
سه‌عید سۆفی، په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی به‌خه‌ندان-ی وت "ململانێی
سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان وایكردووه گه‌نده‌ڵكاران سزانه‌درێن... گه‌نده‌ڵكاره گه‌وره‌كان
دیارن، بۆیه ده‌ستگیركردنی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بۆ چاوبه‌ستنی خه‌ڵكه".
No comments:
Post a Comment